English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەلا تاھیر : لە خودا بترسن ئەمە کچمە 
2018-05-22 [11:32 AM]

ZNA- ھەولێر 



مەلا تاھیر بامۆکی روونکردنەوە لەبارەی وێنەیەکی خۆی دەدات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە و دەڵێت، لە خودا بترسن ئەوە وێنەی خۆم و کچەکەمە و لە ساڵی ١٩٨٦ـەوە تەنھا دایکی ئەو کچەم ھاوسەرمە.

مامۆستا مەلا تاھیر، زانای ئایینی و گوتاربێژ لە مزگەوتی عومەری کوڕی خەتاب لە ھەڵەبجە لەبارەی ئەو وێنەیەی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، رایدەگەیێنیت "ئەوە کچە تاقانەکەمە، چەند وێنەیەکی خۆم و کچەکەم بڵاوکردەوە لە منداڵی تاوەکو رۆژی شووکردنی، بەڵام ئێستا ھەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنووسن و وادەزانن کە ئەوە وێنەی بووک و زاوایە، تکایە لە خودا بترسن بەم ریشی سپی و مێزەری سپییەوە گاڵتەم پێ مەکەن".

دەقی روونکردنەوەکە:

روونکردنەوەیەک بۆ گشت بینەر و بەڕێزەکانی فەیسبوک و ھەرکەسێک کە ئەو وێنەیەی من و کچەکەم دەبینیت کە بە جلوبەرگی بوکێنییەوە بڵاومکردووەتەوە:

بەڕێزان ئەوە کچە تاقانەکەمە چەند وێنەیەکی خۆم و کچەکەم بڵاوکردەوە لە منداڵی ھەتا رۆژی شووکردنی بەڵام ئێستا ھەندێک کەس قسەی نەشیاو بەرامبەرم دەنووسن و وادەزانن کە ئەوە وێنەی بووک و زاوایە، بەڕێزان تکایە لە خوا بترسن تکایە بەم ریشی سپی و مێزەری سپی یەوە گاڵتەم پێ مەکەن من بۆیە ئەو وێنەیەشم لە ریزی ئەو وینانەدا بڵاوکردەوە تاوەکو سۆزی باوکێتیم دەرببڕم چەندە خۆش حاڵبووم بە شووکردنی کچەکەم، بۆیە داوای رێز و حورمەتگرتن لە ھەمووتان دەکەم کە بەبێ حاڵی بوون لە بابەتێک یان لە وێنەیەک لە خۆتانەوە شت مەنووسن و بڵاومەکەنەوە جارێکی دیکە رێزم ھەیە بۆ ھەمووتان و چاوی کچەکەم ماچ دەکەم و داوای لێبووردنی لێدەکەم، دیارە ئەم ئینتەرنێت و فەیسبووکە بووە بە ھۆکاری تێکدانی شیرازەی کۆمەڵایەتی لە وڵاتی ئێمەدا، تکایە لێم وەربگرن و لێم قبووڵ بکەن ئەو وێنەیەی من لەگەڵ ئەو بووکە بچووکەدا کچەکەمە، من لە ساڵی ١٩٨٦ـەوە تەنھا دایکی ئەو کچەم ھاوسەرمە.

لەگەڵ رێزی مامۆستا تاھیر بامۆکی

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 9145جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad