English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كورد چۆن بچێتە به‌غدا ؟
2018-05-22 [02:17 AM]

نووسینی: سنار حمید شیروانی


عێراقیەکان لە رۆژی ١٢- ٥ بریاری خویاندا و نوێنەرەکانیان دیاری کرد بو چوار سالی داھاتووی عێراق،  ئەگەر چی لێرە و لەوی گلەیی و رەخنە ھەبوو لە سەر ئالیەت و میکانیزمی بەرێوەچونی ھەلبژاردن ولی بە گشتی دەکرێت بلێت  کۆیی پرۆسەکە بە نیبسەتی عێراقیەکانەوە ئەوەندە خراب نەبو کە سەرتاپای رەتبکرێتەوە،ھەر چۆنێک بێت بە گوێرەی ئەنجامی سەرەتای کومسیونی بالایی ھەلبژارنەکان بەرچاو رۆنیەکی زۆر ھەیە تا بزانین سەرکەوتووەکان کێن و چیان  پێیە بۆ ئایندەی عێراق ؟ کێن ئەوانەی دەرفەتی ئەوەیان ھەیە ئیدارەی عێراق بکەن بو چوار سالی داھاتوو، عێراق لە سەر ئەم ریتمە لە ئیدارەدان و سیاسەت کردن بەردەوام دەبێت یان دەرفەتی ئەوە ھەیە ئەم روخساری نوێی یانە شتێکی تر بلێن ؟ بە ھەر حال ھەموو ئەمانە و چەندان پرسیاری ترییش بە نیسبەتی خەلکی کوردستان و ھێزە سیاسیە براوەکانی کوردستان گرنگن دەبێت بە جدی لە سەری بوەستین، چونی ئەم جارەی کورد جیا لە جارەکانی پێشووتر گرنگترە ئیستا لە دوایی شەری داعشین، کۆمەلیک رووداوی گرنگ لە ناوچەکە بونیا ھەیە، لە گەل حکومەتەکانی ڕابردوو کومەلیک کێشەی جدیی و جەوھەریمان ھەبوو لە رووی سیاسی و ئابووری و ئیداریەوە، زور نیە ئەمریکا لە ریکەوتنی ئەتومی ئیران کشاوتەوە، کە ھەردووکیان جی نفوسی زۆریان لە عێراقدا ھەیە و کاریگەرن بە سەر رەوتی رووداوکانی عێراق، لە  سوریا ھیشتا کێشەکان بەجدی بونیان ھەیە و ھیچ رۆنیەک بو داھاتوو دیار نیە لیکەوتەکانی ھەموو ئەمانە  رەنگە  بەدەر نەبن لە سەر کیشەکانی عێراق،  کوردستانیەکان بەرچاو رونیەکی زوریان ھەیە لە سەر  وینەی راستەقینەی عێراق چیتر دەرفەتی ئەوە نەماوە کورد لە سەر بنەمای عاتیفە و قسەی ئاسایی بریار بدات،بە باوەری من ناکرێت کورد ڤیتوی لە سەر ھیچ یەکیک لە لایەنە سیاسیەکان ھەبێت،  بەتایبەت ئەو ھێزانەی ئەگەری ئەوەی لێچاوەری دەکرێت کوتلەی گەورەی پەرلەمانی دروست بکەن، کورد دەبێت لە سەر بنەمای فاکت سیاسەت بکات گرەوەی گەورە لە سەر مافە دەستووری و یاسایی یەکانی خەلکی کوردستان دەکرێت و بە ھەر نرخێک بێت ھەولی ئەوە بدرێت کورد وەک یەک تیم بچیتە بغدا و دانوستانەکانی حکومەتی داھاتووی عێراق ، براوەکانی ئەم ھەلبژاردنە لیستی سائرۆن کە لە حیزبی شیوعی عێراق و رەوتی ێدری و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێکدێت براوەی یەکەمی ئەم ھەلبژاردنەن ئەوان پێشوتر بەوە جیادەکراوە کە بالیکی رادیکال و ھوشیاری شەقامی عێراقن ھەرچی خوپیشاندان ھەیە لە عێراق دژی گەندەلی و گەندلکاران ئەوان رێکیان خستەوە، خویان وەک رەوتێکی نیشتمانی و دوور لە ئەجندایی ھەرێمی نمایش دەکەن لە رۆی ئایدیولۆژیشەوە ئەوان ھەولدەدەن کەمتر پەیوەست بن بە مەسەلە مەزھەبیەکان و ئەوان زیاتر باس لە دەولەتێکی تەکنوت کرات دەکەن  مقتدا ێدر خوازیارە شیعەیەکی عەرەبی عێراقی بێت ئەوەش  بە نیسبەی دەولەتە سونیەکانی ناوچەکە و سعودیا و وولاتانەوە مایەی قبولە و پێشوازی لیدەکرێت،  بویە دەکرێت بە ھێزترین سیناریو ئەوە بێت کە کوتلەی سائیرۆن ھەولی پێکھێنانی ئیتیلافی زورینەی پەرلەمانی بدات  لە نێوان لیستی سائیرون و نێری عبادی و ھیزە کوردستانیەکان بەتایبەت  پارتی دیموکرات ی کوردستان، بەلام ئەمە مانای ئەوە نیە کە لیستەکانی تر لیستی فتحی   ھادی عامری    و لیستی نێری عبادی و لیستی دەولەتی یاسایی نوری مالیکی وەھا مافێکیان نەبێت ئەوانیش دەتوانن ھەولی دروست کردنی گەورەی ترین ئیتلافی پەرلەمانی بدەن ئەوکات وەک دەلێن بەرەکە لە ژێر پیی سائرون دەربینن، کە ئەمە ئەگەرێکی زور بە ھێز نیە لە بەر چەند ھۆکارێک گرنگترینیان دووری روئیایانە بەلاینی کەمەوە بو چوار سالی داھاتووی عێراق و ئەو ململانی یە لە نێوان عبادی و مالیکی دا دروست بوو لە سەر لیکەوتەکانی دروست بوونی داعش ئەمە بوشایەکی گەورەی دروست کردن لە نیوان ھەردوو لیستی حیزبی دەعوە مالیکی و عبادی،  ئەگەر چی دەکرێت ھادی عامری و مالیکی لە زور خالی گرنگدا ھاوبەشیان ھەبیت بەلام ئەو ھاوبەشیە کەمتر بە دی دەکرێت لە نێر و دەولەتی یاسادا دا وێراێی ئەوەی کە ھەردووکیان لە حیزبی دەعون و  باس لەوە دەکرێت کە سیناریویەک ھەیە ھەردوو لیستی حزبی دەعوە مالیکی و عبادی لە گەل ھادی عامری رێکەوتنێک بکەن لە  فورمیکی تر  بەوەی ھیچ کام لە مانە باس لە پۆستی سەرۆک وەزیران نەکەن لە پیناوی ئەوەی کوتلەیەکی گەورەی پەرلەمانی دروست بکەن، ئیستا دەبینین ململانی نێوان ئەمریکا و ئیرانیش دەستی پێکردووە ماوەیەکی کەم دوایی ھەلبژاردنەکان بینیمان برینت مەکگورگ نوێنەری تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا بو شەری داعش گەیشتە عێراق و باس لە وەش دەکرێت کە قاسم سلیمانیش لە عێراق بیت یان سەردانی کردبێت، ھەر یەکیش لەمانە ھەولی ئەوە دەدات کە بە زوترین کات تیمەکەی ئامادە بکات بو دەست پیکردنی یاریەکە، و تەھمیش کردنی لایەنی بەرامبەری،  بۆیە بە دوور نازانرێت ئەگەر قاسم سلیمانی ھەولەکانی چر بکاتەوە ریکەوتنە سێ قولیەکەی ھەردوو بالی حیزبی دەعوە و ھادی عامر شتیکی لێ سەوز بکات  ھەر چونێک بێت و  چی رووبدات ھیچ  لەوە ناگورێت کە دەبێت کورد چی بکات یان چۆن بچێتە بغداد ؟
 ئەوەی بو من تێبینی بوو لەم ھەلبژاردنە ھەمیشە ھەولم داوە کە کارنامەی پارتە کوردستانیەکان بخوێنمەوە و بە تایبەت بە دوایی ئەوەدا گەرام چ پارتێکی کوردی باس لە دروست کردنی ئەنجومەنی ھەرێمەکان دەکات ؟ 
بەلام من تێبینی ئەمەم نە کردووە بەپێی بەدواداچۆنی خوم ڕەنگە ھۆکارەکەی ئەوە بێت کە لە عێراقدا تەنیا یەک ھەریم دروست بووە بویە ئەنجومەنی ھەریمەکان دروست نەبووە یان رەنگە بە پیویست نەزانرێت، بەلام ئەمە موبەریرێکی واقعی نیە لە رووی دەستووری و یاسایشەوە ئیشکالیەتی ھەیەن لە بەر ئەوەی ئەگەر بتەوێت وولاتێکی فیدرال بێت دەبێت دوو ئەنجومەن ھەبێت ئەنجومەنی نوێنەران کە بەپێی ژمارەی دانیشتوان و ئەندانی ھەیە و بویی دیاری دەکرێت بەھەمان شێوەش ئەنجومەنی ھەرێمەکان بەپێی ھەرێمەکان نوێنەریان ھەیە حیکمەتی ئەوەش بو پاراستنی سەپاندنی ھێزی زورینە بەسەر کەمینە و پاراستنی ھاوسەنگی یە لە دەرکردنی بریاردا، بویە بە باوەری من ئەوە بو کورد زور گرنگ دەبێت لەم ماوەیەدا کاری لە سەر بکات، بەمە ئێمە دەتوانین ئامانجی گرنگ بپیکین عێراق لە جیاتی دوو حکومەت دەبێتە سێ حکومەت حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی بەشەکەی تری عێراق کە چی ناوی لیدەنرێت گرنگ نیە وە حکومەتی یەکگرتوو کە حکومەتی ھەردوو حکومەتەکەی تر دبێت، ئەگەر چی من یاسایی نیم رەنگە ئەمە بو یاسا ناسێک باشتر بێت قسەی لەسەر بکات وەلی من ئەوەم تیبینی کردووە، ھیواردام شارەزایانی دەستووری قسە یان ھەبێت لە سەر ئەم مەسەلەیە،  ئەولەویەتیکی تر کە دەبێت کورد پێداگیری لە سەر بکات بریتی یە لە پاراستنی دەستوور بە گشتی و ماددەی ١٤٠ بەتایبەت لە ئەمرۆدا ھیچ موبەریریکی وەکو شە ر و ئەمنیەت نیە تا زیاتر لەوە دوا بخرێت پیویستە دەست بکریت بە دانانی بودجەی پیویست  و کاری لە سەر بکریت، یەکیک لە کیشەکانی ئیمە لە عێراقدا کە بە دیتنی من بویە ھۆکاری ئەنجامدانی ریفراندرم لە ٢٥/٩ی سالی رابردوو ئەوە بوو کە عێراقیەکان کیشەیان لە گەل چەمکی عێراقی ھەبوو بو کورد واتە کورد بە عێراقی ھەژمار نە دەکران لە رووی مافەوە بویە ئەم چەمکە پێویستی بە گورینە دەبێت لە رووی مافەوە بەتایبەت لە مەسەی شایستە دارایی و یەکان و پرسی نەوت و گاز دەرفەت نەبێت ئەمە زیاتر تەشەنە بکات، شانسی وەک یەکی ھەبێت ئەوەی پیویستە کورد چی بیکات و چون بچیتە بەغدا ؟
 دەمینێتەوە سەر ئەوەی ئایا کورد دەتوانیت بە یەکگرتووی بچیتەوە بەغدا یان وەکو دەلین رووداوەکانی سلێمانی ریسەکەی کردووە بە خوریی ھەر چونێک بیت یەکگرتووی ھێزە کوردستانیەکان خواستی ھەموو دەنگدەریکی کوردە ھەرچیەک رووبدات ھیوادارم دەرگا بە سەر ئەم مەسەیەلە دانەخرێت بە بەردەوامی دەرفەتی یەکیتی ھیزەکانی کورد بو بەغدا ئامادەگی  ھەبێت، بەپی بەرکەوتەی ھەلبژاردن پارتی و یەکیتی ھیزی یەکەم و دووەمن ئەوان نوێنەرایەتی زورینەی کورسیەکانی کورد دەکەن بویە دەبێت ھیزەکانی تری کوردستانی ئەوە قبول بکەن، سەرەرایی تیبینی یەکان لە سلیمانی و ناوچەکانی تر، ئیستا کورد زیاتر لە جاران پێویستی بە یەکگرتووی ھەیە لە بەغدا، پیویستە دیراسەی کارنامەی ھەموو لیستە براوەکانی تری عێراق بکەین و بزانین کێ  زورترین خالی ھاوبەشی لە گەل کورد ھەیە کێ زیاتر لە داخوازیەکانی خەلکی کوردستان نزیکە و ئەگەری ئەوەیی ھەیە مافە دەستووریەکانی کوردستان گەرانتی بکات بو داھاتووی عێراق بەرنامەی کام لیست ئەگەری ئەوەی تیدا ھەیە کورد بتوانی بەرژوەندیە دەستووری و ئابووریەکانی تێدا بدۆزیتەوە، کام لیست دەتوانی شایستە داریەکانی پێشمەرگە وەک بەشیک لە مەنزومەی بەرگری عێراق دابین بکات، بیرمان نەچبت کورد ئەم جارە کارتیکی تریشی لە دەستە کە بریتی یە لە کارتی ریفراندوم من پێم وایە ئەمریکاش ئەوە دەزانیت کە ئەم جارە کورد بە ریفراندومەوە دەچیتە بە غداد





ئەم هەواڵە 4756جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad