English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا سێ کەس گیانیان لەدەست دا
2018-05-22 [09:44 AM]

ZNA-هەولێر


ووته‌بێژى پۆلیسى هاتووچۆى سۆران رایگەیاند: له‌ شه‌قامێكی گشتیی شارى سۆران ڕووداوێكی هاتووچۆ ڕوویدا و له‌ ئه‌نجامدا سێ كه‌س كه‌ دوو ئافره‌ت و منداڵێكن گیانیان له‌ده‌ست دا.

رائید هاوار ئەرگۆشی، ووته‌بێژى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتووچۆى سۆران، به‌ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگه‌یاند: شه‌وی سێشه‌ممه‌ 22-5-2018 له‌ شه‌قامى گشتى جندیان له‌ شارى سۆران، له‌كاتى په‌ڕینه‌وه‌ى چه‌ند هاووڵاتییه‌ك ئۆتۆمۆبێلێك خۆى پێدا كێشاون و له‌ ئه‌نجامدا، دوو ئافره‌ت و منداڵێك ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربوونه‌ و زیانیش به‌ چه‌ند ئۆتۆمۆبێلێك گه‌یشتووه‌.

گۆتیشی: لە سەر رێگای ناوبازاری سۆران - جوندیان ئۆتومبێلێک کە لە لایەن شوفێرێکی نەوجەوان بەناوی ( ئ . س . ک) تەمەن  ۱٦ ساڵ لێدەخورا خۆی بە (۳)ئافرەت و مندالێک دا کێشا کەبەمەستی کات بەسەر بردن هاتبوونە دەرەوە لە ئەنجام سێ ئافرەتەکە گیانیان لە دەست دا کە دایک و کچن وە مندالەکە بەسەختی بریندار بوو.

رائید دلاوەر بادلی ئاماژەی بەوەشکرد: شۆفێری ناوبراو دەستگیرکراو تەرمەکان رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراو پەراوی لێکۆلینەوە بۆ روداوەکە رێکخرا.

 

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 7591جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad