English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
مەولود چاوش ئۆغلۆ: ھێز دەنێرین بۆ فەلەستین لە دژی ئیسرائیل
2018-05-22 [11:47 AM]

ZNA- ھەولێر


حكومه‌تى توركيا هه‌ڕه‌شه‌ى له‌ ئيسرائيل كرد و ئاماژه‌ى به‌ ناردنى هێزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پارێزگارى له‌ فه‌له‌ستينييه‌كان كرد و به‌ڵێنيشى دا كار بكات بۆ سزادانى ئيسرائيل و تۆمه‌تبارى كرد به‌ به‌كارهێنانى "تيرۆر" دژى فه‌له‌ستينييه‌كان.

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوش ئۆغلۆ) له‌ وته‌يه‌كدا كه‌ له‌ ويلايه‌تى (ئه‌نتاليا)ى باشوورى توركيا پێشكه‌شيكرد، رايگه‌ياند، "ئه‌گه‌ر لێپرسينه‌وه‌ له‌ ئيسرائيل نه‌كرێت له‌ باره‌ى ئه‌و تيرۆره‌ى ئه‌نجامى ده‌دات، ئه‌وا زياتر په‌ره‌ى پێ ده‌درێت. فه‌له‌ستين سكاڵاى بردووه‌ته‌ به‌ر دادگاى تاوانى نێوده‌وڵه‌تى و ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بين له‌ به‌دواداچوونى ئه‌و پرسه‌".

گوتيشى: "له‌ كرۆكى ئه‌و سزايانه‌ ده‌كۆڵينه‌وه‌ كه‌ دژى ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌يانگرينه‌ به‌ر كه‌ ره‌وشى قودس پێشێل ده‌كه‌ن و باڵيۆزخانه‌يان گواستووه‌ته‌وه‌ ئه‌و شاره‌، له‌مه‌و دوا بير له‌ سزادانيان ده‌كه‌ينه‌وه‌".

روونيشيكرده‌وه‌، "له‌گه‌ڵ (50) له‌ وه‌زيرانى ده‌ره‌وه‌ و ئه‌ميندارانى رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تييه‌كان و به‌رپرسانى ديكه‌ له‌ باره‌ى كوشتارگه‌ى غه‌ززه‌وه‌ بيروڕاى ئاڵوگۆڕ كردووه‌".

هه‌روه‌ها گوتى: "ئه‌مه‌ يه‌كه‌م جاره‌ جيهانى ئيسلامى بڕيار ده‌دات. هێزى نێوده‌وڵه‌تى بۆ پارێزگارى له‌ برايانى فه‌له‌ستين و قودس ره‌وانه‌ ده‌كه‌ين. چيديكه‌ ئيسرائيل ناتوانێت هه‌ر كاتێك ويستى هێرش بكات".

وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا ئه‌وه‌شى گوت: "له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئه‌وه‌ ده‌كه‌ين. چونكه‌ كێشه‌ى ته‌نيا موسڵمانه‌كان نييه‌، به‌ڵكو ئه‌و پرسه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌ شوێنكه‌وتووانى سێ ئاينى ئاسمانى".

له‌ كۆتايى قسه‌كانيشدا (مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ) گوتى: "له‌مڕۆ به‌دواوه‌ بێده‌نگ نابين. ته‌نيا به‌ بانگه‌واز و ئيدانه‌ ده‌ست هه‌ڵناگرين. به‌ڵكو هه‌نگاوى كردارى ده‌نێين. رێگه‌ ناده‌ين هه‌نگاوى هه‌ڵه‌ هه‌ڵبنێن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش پێويستى توركيا به‌هێز بێت".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، ئه‌مڕۆ سه‌رۆكى توركيا، (ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان) رايگه‌ياند، "وڵاته‌كه‌ى چاو ده‌گێڕێته‌وه‌ به‌و په‌يوه‌ندييه‌ ئابوورييه‌ى له‌گه‌ڵ ئيسرائيل هه‌يه‌تى".

له‌ چه‌ند رۆژى رابردوودا، به‌ هۆى ده‌ستڕێژى سه‌ربازانى سوپاى ئيسرائيل له‌و هاووڵاتييه‌  فه‌له‌ستينيانه‌ى له‌ ژێر ناوى "گه‌ڕانه‌وه‌ى گه‌وره‌" خۆپيشاندانيان ئه‌نجامدا، (112) هاووڵاتى فه‌له‌ستينى گيانيان له‌ده‌ستدا و زياتر له‌ (13) هه‌زار هاووڵاتى ديكه‌ بريندار بوون.





ئەم هەواڵە 6355جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad