English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەنجومەنی وەزیرانی ئیسرائیل لەترسی سیخوڕەكان لەژێر زەوی كۆبوونەوە دەكەن
2018-05-23 [07:03 AM]

ZNA - هەولێر


میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویان كردەوە، كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئەمنی ئیسرائیل بەسەرۆكایەتی بنیامین نه‌تانیاهو  سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیلی لە ترسی سیخوڕەكان بردووه‌ته‌ ژوورێكی پارێزراوی ژێر زه‌وی له‌ قودس.

كه‌ناڵی 10ـی ئیسرائیل ده‌ڵێت "وه‌زیره‌كانی حكومه‌ت ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ نه‌تانیاهو ده‌یه‌وێت شوێنی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بگۆڕێت بۆ ژوورێكی ژێر زه‌وی تا رێگه‌ له‌ دزه‌كردنی زانیارییه‌كان و هه‌وڵه‌ سیخوڕییه‌كانی هه‌ندێك لایه‌نی ده‌ره‌كی بگرێت".

سه‌رچاوه‌یه‌كی میدیایی له‌ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ئیسرائیل رایگەیاندوە: "چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و ژووره‌ پارێزراوه‌دا ئه‌نجام ده‌درێت و 3 دانیشتنی هه‌فتانه‌ كه‌ یه‌كه‌میان رۆژی چوارشه‌ممه‌ 23/5/2018 یه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

پێشتر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و وه‌زیرانه‌ له‌ ئۆفیسه‌كه‌ی نه‌تانیاهو له‌ ئۆرشه‌لیم (قودس) دوور له‌ چاوی میدیاكان به‌ڕێوه‌ دەچوو.

هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی حكومه‌تی ئیسرائیل له‌ ژێر زه‌ویدا هاوكاتی گرژبوونی نێوانیان له‌گه‌ڵ ئێران و ئه‌و ژووره‌ش ده‌كه‌وێته‌ خواره‌وه‌ی كۆمه‌ڵگایه‌كی حكومی له‌ ئۆرشه‌لیم (قودس) و له‌و شوێنه‌دا دامه‌زراوه‌كانی سه‌ركردایه‌تیكردن هه‌یه‌.

 





ئەم هەواڵە 3847جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad