English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی و یەکێتی لە بەغدا کۆبوونەوە
2018-05-23 [07:10 AM]

ZNA- هه‌ولێر


ھەردوو شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پێکھێنانی ھاوپەیمانێتییەکان لە بەغدا لە کۆبوونەوەدان.

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٣ی ئایاری ٢٠١٨، شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتیی مەلا بەختیار ‌و بە ئەندامێتی ھەریەک لە رزگار عەلی، خالید شوانی، فریاد رواندزی ‌و سەعدوون فەیلی بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان لەبارەی پێکھێنانی حکومەتی نوێ گەیشتە بەغدا، کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی پارتیش یەکەم چالاکییەتی.

ئەوە لەکاتێکدایە لە دوێنێ سێشەممەوە شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی فاڵ میرانی و بە ئەندامییەتی خەسرۆ گۆران و شوان محەممەد تەھا بۆ ھەمان مەبەست لە بەغدایە، ھەر دوێنێش کۆمەڵێک دیدار و کۆبوونەوەیان ئەنجامدان.

دوای گەیشتنی شاندەکەی یەکێتی بۆ بەغدا، ھەردوو شاند ئێستا لە کۆبوونەوەدان، کۆبوونەوەکەش لەسەر داوای شاندی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بووە، کە داوایان لە پارتی کردووە کۆببنەوە، ئەجێندای کۆبوونەوەکەش وەکو دیارە سەرەکیترین پرس، پرسی پێکھێنانی حکومەت و، پێکھێنانی ئەو ھاوپەیمانیێتییانەیە کە بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق دروستدەکرێن.

شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان دوێنێ دووشەممە ٢٢-٥-٢٠١٨ پێنج کۆبوونەوەیان لەگەڵ پێنج لایەنی سەرەکی شیعە لە عێراق ئەنجامدان، تائێستاش پارتی خۆی یەکلانەکردووەتەوە و نەچووەتە بەرەیەک دژی بەرەیەکی دیکە، دەیانەوێت ھەموو لایەنەکان ببین، کامە لایەن و کام بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ داخوازییەکانی کورد ێت، پارتی دەڵێ ئێمە لەگەڵ ئەو دەبین.





ئەم هەواڵە 5221جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad