English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاتووچۆى هه‌ولێر : ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ داده‌گیرێت كه‌بێ ژماره‌ن و به‌شێوازى توند سزا ده‌درێن
2018-05-23 [07:26 AM]

ZNA- هه‌ولێر



 ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌  23 - 5 - 2018  به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ، له‌ئاگاداری نامه‌یه‌ك كه‌ئاراسته‌ى كۆمپانیاكانى فرۆشتنى ئۆتۆمبێلى كردووه‌ له‌باره‌ى ئۆتۆمبێلى  ژماره‌ كاتى به‌بێ تابلۆ كه‌له‌ئێستادا له‌نێو شه‌قامه‌كاندا ڕوو له‌زیاد بوونه‌ له‌م باره‌یه‌وه‌  راگه‌یاندنێك بڵاو ده‌كاته‌وه‌ ،  ده‌قى ئاگاداریه‌كى هاتووچۆ كه‌ئاراسته‌ى كۆمپانیاكانى كردووه‌ به‌م شێوه‌یه‌ : 

ئاگاداری بۆسه‌رجه‌م كۆمپانیایكانی فرۆشتنی ئوتومبێل


بابه‌ت فرۆشتنی ئوتومبیلی ژماره‌ كاتی به‌بی تابلۆ

ماوه‌یه‌كه‌ تێبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ئۆتۆمبێلی تازه‌ و تۆمار نه‌كراو له‌شه‌قامه‌كان ده‌بینرێت به‌بێ ئه‌وه‌ی تۆماركرابن، وه‌به‌بێ ئه‌وه‌ی تابلۆی ژماره‌ كاتییان بۆبه‌سترابیت .


له‌ به‌دواداچونمان بۆمان ده‌ركه‌وته‌وه‌ كه‌وا له‌خودی كۆمپانیاكان تابلۆیه‌كان هه‌لده‌گیرێن وه‌ئۆتۆمبێل ده‌فرۆشیت به‌هاوڵاتی ، ئه‌گه‌ر له‌دوای چه‌ند رۆژێكی تێست كردن گه‌یشتنه‌ ڕێكه‌وتن ئینجا تابلۆیه‌كه‌ ده‌ده‌ن به‌و كه‌سه‌ی كه‌كرَیویه‌تی كه‌ئه‌مه‌ سه‌رپێچی یاسایه‌ .

ئێمه‌ هه‌ر ئۆتۆمبێلێك له‌وانه‌ ده‌ست به‌سه‌ر دابگرین له‌گه‌راجی حجز ده‌مێنێته‌وه‌،  وه‌سزایه‌كی دارایی زۆر قورس ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر كۆمپانیاكه‌ ،  جگه‌ له‌و سزایه‌ كه‌ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ كه‌ملیۆنیك دیناره‌ وه‌هه‌روه‌ها سه‌رووی خۆشمان لی ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌وا سزای كۆمپانیایه‌كه‌ بدات وه‌ته‌نانه‌ت بگات به‌وه‌ى له‌لێ سه‌ندنه‌وه‌ی مۆله‌تیش 

بۆیه‌ داوا له‌سه‌ر جه‌م كۆمپانیاكان ده‌كه‌ین كه‌وا خۆیان به‌دووربگرن له‌م جۆره‌ سه‌رپێچیه‌ وه‌به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رَێگابه‌خۆیان نه‌ده‌ن كه‌ئۆتۆمبێل به‌بێ تابلۆی ژماره‌ كاتی بفرۆشن

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر





ئەم هەواڵە 3382جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad