English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
واشنتن: ئێران تیرۆر و کوشتن لە ئەوروپا و لە چەند ناوچەیەکی دیکەى جیهان ئەنجام دەدات
2018-05-23 [07:26 AM]

ZNA-هەولێر


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، فەیلەقی قودسی ئێران تیرۆر و کوشتن لە ئەوروپا و لە چەند ناوچەیەکی دیکەى جیهان ئەنجام دەدات، ئاماژەشی پێدا، واشنتن چاوپۆشی ناکات لەوەی کە ئێران ئەنجامی دەدات لەڕێگه‌ی حزبوڵڵاوە لە ئەوروپا و وڵاتانی عەرەبی.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا روونیکردەوە، ئەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای دەکات لە ئێران چەند بابەتێکی ئاسایی و سروشتین، وەهەروەها رژێمی ئێران زۆر بە ئاسانی دەتوانێت پابەندی ئەم داواکارییانە بێت، وەکو راگرتنی هەڕەشەکردن لە وڵاتانی دراوسێ و هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی چەکی ناوکی.

لە درێژەی قسەکانیدا پۆمپیۆ گوتی، پێویستە لەسەر گەلی ئێران پێکهاتەی سەرکردایەتی وڵاتەکەیان هەڵبژێرن و من لەو باوەڕەدام دەتوانین پەرەبدەین بە پەیڕەوی دیپلۆماتی لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە بارەی ئێران.





ئەم هەواڵە 3628جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad