English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سیناریۆی سه‌ربه‌خۆی وکۆمبارسی سیاسی
2016-01-11 [09:13 AM]


نووسینی: نه‌وڕه‌س ڕه‌شید

سیناریۆی سه‌ربه‌خۆی کوردستان له‌بنه‌ڕه‌تدا چیرۆکه‌که‌ی هی کورده‌ ، بیرۆکه‌و به‌رنامه‌ی بارزانی وپارتی دیموکراتی کوردستانه‌ ، که‌ پێ به‌پێی قۆناغه‌ جیاوازه‌کان دیمه‌نه‌کانی داڕێژراوه‌و له‌سه‌ر شانۆی سیاسی نمایش کراوه‌ ، ئێستا له‌ دیمه‌نی فیدڕاڵیداین ،
له‌م دیمه‌نه‌دا ده‌گه‌ینه‌ تێپه‌ڕبوونی سه‌د ساڵ به‌سه‌ر ڕێکه‌وتننامه‌ی سایکس بیکۆدا که‌ چه‌ند مانگێکی ماوه‌ ، ناوچه‌‌ی جوگرافی سایکس بیکۆ له‌بارودۆخێکی زۆر دژوارو ئاڵۆزدا ده‌ژی که‌ له‌ناو کێشه‌و قه‌یران وشه‌ڕی هه‌مه‌ لایه‌نه‌دا گیری خواردووه‌ ده‌رهاوێشته‌کانی باری سیاسی ئابووری دارایی کۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ربازی تا فه‌رهه‌نگی وفکری شێواندووه‌ که‌ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رهه‌می ئه‌و ڕێکه‌وتننامه‌یه‌و دروستکردن وپه‌ره‌سه‌ندنی دوو دیارده‌ی ترسناك یه‌که‌میان دروستکردنی (فه‌وزای خه‌لاق) ،دووه‌میان فه‌وزای کاولکاری که‌ تیرۆریستانی داعش و ڕژێمه تائیفیه‌ سته‌مکاره‌کان هۆکارن ، عێراق وسوریا که‌ دروستکراوی سایکس بیکۆن ژینگه‌یه‌کی ئالووده‌ن به‌ ناسه‌قامگیری وتوندوتیژی وتیرۆرو شه‌ڕو کاولکاری وپه‌ره‌سه‌ندنی هه‌ردوو فه‌وزاکه‌ .
ویسترا هه‌رێمی کوردستان وده‌ستکه‌وته‌کانی له‌ناو ئه‌و دوو فه‌وزایه‌دا له‌ناوبه‌رن ، به‌ڵام ئه‌و ویسته‌ دوژمنکارانه‌یه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی هێزی پێشمه‌رگه‌ی کوردستان به‌سه‌رۆکایه‌تی مه‌سعود بارزانی وخۆڕاگری گه‌ل شکستی هێنا . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و هه‌وڵه‌ دوژمنکارانه‌یه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌و کاریگه‌ری نێگه‌تیڤی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی ئابووری ودارایی وباری گوزه‌رانی گه‌لی کوردستان هه‌یه‌ که‌ هه‌رێمی کوردستانی خستۆته‌ ناو بازنه‌ی قه‌یرانه‌وه‌ ،به‌ڵام پاڵه‌وان وکاره‌کته‌ره‌ سه‌ره‌کیه‌کانی دیمه‌نی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان که‌ سه‌رۆک بارزانی و ‌هێزی پێشمه‌رگه‌و پارتی دیموکراتی کوردستان وهێز‌و لایه‌نه‌ هاوپه‌یمانه‌کانه‌ له‌ کوردستاندا به‌سه‌رکه‌وتوویی سیناریۆو دیمه‌نه‌که‌ نمایش ده‌که‌ن وبه‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن ،
که‌ له‌سه‌ر شانۆی سیاسی نێوده‌وڵه‌تی وتاڕاده‌یه‌ك ناوچه‌یش لایه‌نگرو پشتگیری به‌سوودی به‌ده‌ستهێناوه‌ به‌جۆرێك که‌ بابه‌تی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان بۆته‌ جێگه‌ی باسکردن وشرۆڤه‌کردن له‌ ناوه‌نده‌ سیاسی وسه‌ربازی وئابووری وئه‌کادیمیه‌ جیاوازه‌کان له‌ جیهاندا که‌ به‌ئاشکرا قسه‌ له‌سه‌ر بڕیارلێدانی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ده‌کرێت . 
به‌رجه‌سته‌کردنی دیمه‌نی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ له‌مپه‌رو ترسی سایکۆلۆژی کوردی له‌ دوژمنان شکاند که‌ ناتوانرێ ئیتر په‌رده‌ پۆشی بکه‌ن . به‌ڵام له‌م دیمه‌نه‌دا ئیقاعی کۆمبارسی سیاسی نه‌شازو ناسازه‌ به‌ڵام ته‌وژمی سه‌ربه‌خۆی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ به‌هێزه‌ که ‌هات ئه‌و ئیقاعه‌ نه‌شازو ناسازه‌ گه‌ر له‌گه‌ڵ سیناریۆو دیمه‌نه‌که‌ یه‌ك نه‌گرێته‌وه‌ شه‌پۆله‌که‌ ڕایده‌ماڵی .





ئەم هەواڵە 17710جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad