English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: هەوڵ نادەین بۆ گۆڕینی رژێمی سیاسی لە ئێران
2018-05-23 [07:31 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵ نادات بۆ گۆڕینی رژێمی سیاسی لە ئێران، بەڵام پێمان وایە گەلی ئێران نائومێدی زیاتر دەردەبڕێت لە رەفتارەکانی سەرکردایەتی وڵاتەکەیان.

هێزه‌ر نوێرت گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی سێشه‌ممه‌2018/5/22، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دا لەسەر لێدوانەکانی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و گوتی:"پێم وایە لێدوانەکانی مایک پۆمپیۆ مەبەستی ئەوەیە ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ گەلی ئێران، سیاسەتی ئێمە گۆڕینی رژێم نییە".

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتیشی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەسەڵاتدارانی ئێران بە پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار دەکات".

هێزەر نوێرت ئاماژەشی بەوەشکردووە: "ناڕەزاییەکانی چەند مانگی رابردوو کە لە ئێران روویان دا ئاماژەیە بۆ زیادبوونى ئاستى نائومێدی گەلی ئێران له‌ حکومەتەکەیان".





ئەم هەواڵە 3559جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad