English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تازه‌ترین لێدوانی رۆناڵدۆ و قسه‌كانی...
2018-05-23 [07:21 AM]

ZNA- ھەولێر


کریستیانۆ رۆناڵدۆ بووە میوانی بەرنامەی چیگرینتۆ، کە جۆسێپ پیدرۆڵ ی رۆژنامەنوسی بەناوبانگ پێشکەشی دەکات، کە تێدا چەندین پرسیاری گرنگ ئاراستەی کرا.


رۆناڵدۆ گوتی، دەمەوێت لەگەڵ یانەکەم بۆ جاری سێیەم لەسەریەک نازناوی چامپیۆنزلیگ ببەمەوە و بۆ ئەوە زۆر بە پەرۆشم و دەمەوێت مێژوو لەگەڵ یانەکەم بنووسمەوە، بۆ ئەوەش متمانەیەکی زۆرمان بەخۆمان ھەیە و لە بارودۆخێکی زۆرباشداین.

ئەستێرە پۆرتوگالییەکە لەبەشێکی دیکەی قسەکانیدا گوتی، یارییەکانی کۆتایی تایبەتمەندییەکی زۆریان ھەیە، رێزی لیڤەرپوول دەگرین بەرامبەر گەیشتنیان بە یاریی کۆتایی چامپیۆنزلیگ، پێشتر ھەردوو یانە لە یاریی کۆتاییدا یارییانکردووە، بێگومان ئێمە رێزی تیپی بەرامبەرمان دەگرین.

سەبارەت بە بردنەوەی تۆپی ئاڵتونی و ھاتنی نەیمار رۆناڵدۆ ڕایگەیاند کە جارێ زووە قسە لەسەر  بەدەست ھێنانی تۆپی ئاڵتونی بکەین، ھەروەھا سەبارەت بە نەیمار من پێم وایە ئەو باشترین یاریزانە بەڵام  لە وکاتەوەی لە ریاڵ مەدریدم و  قسە دەربارەی ٥٠ یاریزان کراوەو کەسیش نەھاتووە، لە ریاڵ مەدریدیش چەندین یاریزانی باش ھەن وەک بنزیما بەیڵ ئەسینسیۆ و چەندانی تریش  

روناڵدۆ لەبارەی پەیوەندی لەگەل پێرێز ئاشکرایکرد کە ھەمیشە پشتیوانی من بووە و بەردەوام وورەی پێداوم و مامەڵەیەکی زۆر جوان و باشم لەگەڵ دەکات.  
ھەروەھا بەردەوام ئەمە دەڵێم و ووتومەو دەیڵێمەوە ریاڵ مەدرید باشترین یانەیە لە جیھاندا. 

رۆژی شەممەی داھاتوو ٢٦-٥ یاریی کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لەنێوان ھەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و لیڤەرپووڵ لە کیێڤی پایتەختی ئوکراینا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.





ئەم هەواڵە 9724جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad