English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فه‌رمی.. رۆمێرۆ لە مۆندیال دوورخرایەوە و سامپاولی شوێنی پڕكرده‌وه‌
2018-05-23 [08:17 AM]

ZNA- ھەولێر


سێرجیۆ رۆمێرۆی گۆڵپارێزی ھەڵبژاردەی  ئەرجەنتین و یانەی مانچستەریونایتد، لە ئەژنۆیدا توشی پێکان ھات و بەوھۆیەوە بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا دورخرایەوە.

لە کاتی مەشق و راھێنانی ھەڵبژاردەی تانگۆ لە ناوچەی ئازێزا بۆ ئامادەکاری بۆ مۆندیالی رووسیا، رۆبێرتۆی گۆڵپارێز لە کاتی مەشقەکاندا لە چۆکی راستیدا دووچاری پێکان بوو، بەو ھۆیەوە مەشقەکانی جێھێشت و دواتر یەکێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، رۆبێرتۆ پێویستی بە زیاتر لە دوو مانگ ھەیە بۆ چاکبوونەوە، بۆیەوە لە مۆندیال دادەبڕێت و بەشداری ناکات.

بۆیە سامپاولی ڕاھێنەر بەشێوەیێکی خێرا گۆڵپارێز ناھویل ئەگناسیۆ گۆزمان لەجیاتی بانگکردوە. گۆزمانی تەمەن ٣٢ ساڵ لە کۆپا ئەمریکای ساڵی ٢٠١٥ لە چێلی لەگەڵ ئەرجەنتین بەشداریکردووەو ئێستا گۆڵپارێزی یانەی تایگرس ئۆناڵی مەکسیکیە.
 





ئەم هەواڵە 6877جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad