English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند ڕێگایەک بۆ کەمکردنەوەی تینوێتی لە ڕەمەزاندا
2018-05-23 [09:31 AM]

هەولێر _ ZNA


زۆر کەس لە ڕەمەزاندا تووشی کێشەی تینوێتی زۆر دەبێت لە کاتی ڕۆژووگرتندا بەهۆی چەند خوویەکی هەڵەوە کە پێش ڕۆژووگرتن ئەنجام دەدرێن.

بۆ ئەوەی تووشی ئەم کێشەیە نەبیت لە ڕەمەزاندا و کەمتر تینوو ببیت دەتوانیت سوود لە چەند ڕێنماییەك وەربگریت کە ماڵپەڕی "فوستانی" ئاماژەی پێداوە، بەم جۆرە:

١. دووربکەوەرەوە لەو خواردنانەی کە سوێرن و بەهاراتیان تێدایە.

٢. لە پارشێودا کوپێك شەربەتی لیمۆ یان نەعنا بخۆرەوە.

٣. لە ڕۆژدا لە شوێنی فێنکدا دابنیشە.

٤. بڕی ئەو شیرینییانە کەمبکەرەوە کە ڕۆژانە دەیانخۆیت بەتایبەت لە پارشێودا.

٥. دووربکەوەرەوە لەو خواردنەوانەی کافاینیان تێدایە.

٦. لە پارشێودا مۆز، خورما یان قەیسی وشكکراوە بخۆ.

٧. گرنگی بە خواردنی تەماتە بدە بەتایبەت لە پارشێودا.

٨. کوپێك ماست بخۆ بۆ ئەوەی کرداری هەرسکردنت باشتر ببێت و وزەی جەستەت زیاد بکە.





ئەم هەواڵە 2374جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad