English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سه‌ركه‌وتنى ژن و مێردێك بۆ په‌رله‌مانى عێراق هه‌را ده‌نێته‌وه‌
2018-05-23 [10:06 AM]

ZNA-هەولێر


ژن و مێردێك به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بن به‌ په‌رله‌مانتارى عێراق، ئه‌مه‌ش له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان نوكته‌ و به‌زم به‌دواى خۆى ده‌هێنێ.

حوسێن زوهه‌یرى كاندیدى هاوپه‌یمانى فه‌تح بوو له‌ پارێزگاى دیاله‌، ئیمان ره‌شید عوبه‌یدى هاوسه‌ریشى كاندیدى هه‌مان هاوپه‌یمانى بوو له‌ به‌غدا، دواى ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌ ده‌ركه‌وت هه‌ردووكیان براوه‌ بوون، بۆیه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بن به‌ په‌رله‌مانتار.

به‌ پێى هه‌واڵێك كه‌ له‌ میدیا عێراقییه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه‌، ده‌رچوونى ئه‌م ژن و مێرده‌ به‌زمى له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ناوه‌ته‌وه‌، چالاكان و هاووڵاتییان نوكته‌یان له‌سه‌ر ئه‌م دوو هاوسه‌ره‌ دروست كردووه‌.
یه‌كێك نووسیویه‌تى، "ئه‌گه‌ر ئه‌م پیاوه‌ ژنه‌كه‌ى له‌ ماڵه‌وه‌ تووڕه‌ بكات، ئه‌وا ژنه‌كه‌ى له‌ په‌رله‌مان لێپرسینه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كات".

سه‌ركه‌وتنى ئه‌و هاوسه‌رانه‌، دووه‌م رووداوه‌ له‌ مێژووى هه‌ڵبژاردنه‌كانى وڵاتان تۆمار ده‌كرێت، له‌ ساڵى 2011 ژن و مێردێكى میسرى به‌ یه‌كه‌وه‌ چوونه‌ په‌رله‌مان، به‌هه‌مانشێوه‌ى ئێسته‌ بوونه‌ بابه‌تى به‌زمى راگه‌یاندن و تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.





ئەم هەواڵە 5776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad