English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
‌ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسی جگەر
2018-05-23 [10:22 AM]

هەولێر _ ZNA


هه‌وكردنی ڤایرۆسی جگه‌ر له‌ جۆری C به‌هۆی جۆرێك ڤایرۆسه‌وه‌ ده‌بێت زۆركات ئه‌م هه‌وكردنه‌ كاتی یان درێژخایه‌ن ده‌بێت و ڕه‌نگه‌ نه‌خۆشیه‌كه‌ ته‌نها چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك یان به‌ درێژای ته‌مه‌ن به‌ كه‌سی توشبوه‌وه‌ بمێنێته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش پێویست به‌ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر ده‌كات.

نزیكه‌ی‌ 150 ملیۆن كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان توشی نه‌خۆشی ڤایرۆسی جگه‌ر بوون و ساڵانه‌ ڕێژه‌ی‌ توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌ ڕو له‌ زیاد بوون ده‌كات و كه‌سی توشبوو ئه‌گه‌ر له‌ كاتی پێویستدا چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ری كۆبوونه‌وه‌ی‌ چه‌وری له‌سه‌ر جگه‌ر یان توشبوونی به‌ شێرپه‌نجه‌ی‌ جگه‌ر و سست بوونی جگه‌ر و مردنی پێش وه‌خت زیاد ده‌كات.
 

ڕێگاكانی گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌:

1-به‌كارهێنانی ده‌رزی تاتۆ كه‌ پیس بوبێت به‌م جۆره‌ ڤایرۆسه‌.

2-به‌كارهێنانی یه‌ك ده‌رزی بۆ چه‌ند كه‌سێك له‌ یه‌ك كاتدا بۆ پێدانی مادده‌ی‌ هۆشبه‌ر و ده‌رمان.

3-سێكس كردن له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكی جیاواز هۆكاره‌ بۆ توشبوون به‌م ڤایرۆسه‌.

4- ئه‌م ڤایرۆسه‌ له‌ڕێی برینه‌وه‌ ده‌گوازرێته‌وه‌ به‌ كه‌لوپه‌لی پیس بوو به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ی‌ به‌ر كه‌وتبێت.

5-گواستنه‌وه‌ی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ڕێی دایك بۆ منداڵه‌كه‌ی‌.

6- گواستنه‌وه‌ی‌ خوێنی پیس بوو به‌م ڤایرۆسه‌ له‌ كه‌سێكی نه‌خۆش بۆ كه‌سێكی ساغ.





ئەم هەواڵە 6487جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad