English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەبەردەم دادگا شەڕی دوو بنەماڵە روویدا 6 قوربانی لێكەوتەوە
2018-05-23 [10:39 AM]

​ZNA - هەولێر


شەڕە تەقە لەنێوان دوو بنەماڵە لەبەردەم دادگای شارەزوور روویدا لە ئەنجامدا 6 كەس بوونە قوربانی پێشترئەم دووبنەماڵە كێشەیان هەبووە.

 

قایمقامی قەزای شارەزوور رزگار غەفوور بەرووداوی راگەیاند "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 23-5-، لەبەردەم دادگای شارەزوور شەڕە تەقە و شەڕە چەقۆ لەنێوان دوو بنەماڵە كە خزمی یەكدین روویدا".
قایمقام گوتیشی "ئەو دوو بنەماڵەیە پێشتر كێشەیان هەبوو و لەكاتی چوونیان بۆ دادگا دووبارە شەڕ لەنێوانیاندا دروست بووەتەوە، بەو هۆیەشەوە كەسێك كوژراوە‌ و پێنجی دیكەش بریندار بوون".
هەر دووبنەماڵە شەڕکەرەکە بەگوتەی قایمقامی شارەزوور خەڵكی گوندی كانی میری سەر بە شارۆچكەی وارماوان "لەسەر ئەو شەڕە چەند كەسێك دەستگیركراون و لێكۆڵینەوەش لە رووداوەكە دەستیپێكردووە".
 




ئەم هەواڵە 12523جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad