English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هاوپەیمانی سائیروون لەبارەی پەیوەندیان لەگەڵ ئێران هاتە دەنگ
2018-05-23 [11:00 AM]

​ZNA - هەولێر


سه‌رۆكی حزبی ئیستیقامه‌ و ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی سائیروون ده‌ڵێت: "هیچ كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌مان و كۆماری ئیسلامی ئێران نییه‌".

حه‌سه‌ن ئه‌لعاقولی سه‌رۆكی حزبی ئیستیقامه‌ و ئه‌مینداری گشتی هاوپه‌یمانی سائیروون، رایگەیاند: "ئێمه‌ باوه‌ڕمان به‌ بنه‌ماكانی دراوسێیه‌تی باش له‌گه‌ڵ هه‌موو وڵاتان هه‌یه‌ به‌تایبه‌تی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و ده‌مانه‌وێت په‌یوه‌ندی باش پێكه‌وه‌مان ببه‌ستێته‌وه‌و هه‌وڵ ده‌ده‌ین په‌یوه‌ندییه‌كانمان هاوسه‌نگ بێت و خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ر دوو لامان بكات. له‌وانه‌ش كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ك وڵاتێكی دراوسێ كه‌ په‌یوه‌ندی باشمان پێكه‌وه‌ هه‌یه‌".

ئه‌مینداری گشتی سائیروون گوتیشی: "ئێمه‌ هه‌وڵ بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز و خاوه‌ن بڕیاری عێراقیانه‌ ده‌ده‌ین، به‌و پێیه‌ی عێراقییه‌كان له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ده‌نگیان بۆ كه‌سایه‌تییه‌ عێراقییه‌كان داوه‌و ئه‌وانیشن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی وڵاته‌كه‌ ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش مافی هه‌موو وڵات و گه‌لێكه‌".

هاوپه‌یمانی سائیروون به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 54 كورسی له‌ هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ موقته‌دا سه‌در رێگه‌ نه‌دات حكومه‌تی نوێی به‌ته‌واوی بخزێته‌ ژێر باڵی ئێرانه‌وه‌.

 





ئەم هەواڵە 3142جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
لە پەخشی راستەوخۆی گێچەڵی سێکسی پێدەکرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad