English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
یاریزانێکی بەرشەلۆنە دەچێتە یانەیەکی ئینگلیزی 
2018-05-23 [12:46 PM]

ZNA- ھەولێر 


لەگەڵ کۆتایی ئەم وەرزەی تۆپی پێ لە ئەوروپا یانەکان دەستیان کردووە بە پلان داڕشتن بۆ وەرزی داھاتوو , لەبازاڕی گواستنەوەی یاریزانانیش یاریزانێکی یانەی کەتەلۆنی پەیوەندی بە خولی ئینگلیزی دەکات . 

بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ، یاریزان جیرارد دیلۆفیۆ بەشێوەیەکی فەرمی پەیوەندی بە یانەی واتفۆردی ئینگلیزی دەکات . 

لەھەواڵەکە ھاتووە , ئەم وەرزە دیلۆفیۆ بە شێوەی خواستن یاری بۆ یانەی واتفۆرد کرد و ئاستێکی زۆر باشیشی پێشکەش کرد ئەمەش وای لە بەرپرسانی یانەی ئینگلیزی کرد کە خواستنەکەی بکەنە گرێبەستی ھەمیشەیی . 

لەھەواڵەکە ئاماژ بەوەکراوە ، یانەی بەرشەلۆنە لەبەرامبەر دەست بەرداربوون لە دیلۆفیۆ داوای ٢٠ ملیۆن یۆرۆ دەکات و یانەی واتفۆردیش ١٥  ملیۆن بۆ ئەو یاریزانە تەرخان کردوە , بەڵام لە کاتی گفتوگۆکان لەوانەیە بگەونە رێککەوتن. 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 5788جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad