English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لوبنان... بۆ جاری شه‌شه‌م ده‌بێته‌وه‌ به‌ سه‌رۆكی په‌رله‌مان
2018-05-23 [01:01 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ چوارشەممە نەبیهـ بەڕی رێبەری بزوتنەوەی ئەمەل تەمەن 80 ساڵ تاکە کاندید بوو بۆ پۆستی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لوبنان كه‌ لە لایەن 98 پەرلەمانتار لە کۆی 128 پەسەندکرا.

نه‌بیهـ به‌ڕی بۆ جاری شەشەم بە سەرۆکی پەرلەمانی لوبنان هەڵبژێردرایەوە و بەمەش دەبێتە یەکەم کەس لە جیهانی عەرەبیدا بۆ ئەو ماوە درێژە لە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان بمێنێتەوە.

بەو بۆنەیەوە وتارێکی پـێشکەش کرد، شەش جار سوپاسی پەرلەمانتارانی کرد بەوەی بۆ جاری شەشەممە هەڵیدەبژێرنەوە. پاشان داوایکرد بە زوترین کات حکومەتی نوێ پـێکبهێنرێت.

هەموو لایەنەکان پشتیوانیان لە نه‌بیهـ بەڕی کرد بۆ سەرلەنوێ گرتنەوە دەستی ئەم پۆستە گرنگەی وڵاتەکە، جگە لە قەوارەی میشێل عۆنی سەرۆک وەزیر نەبێت کە پەرلەمانتارەکانی ڕاسپاردبوو دەنگی پـێبدەن یان ورەقەی سپـی بدەن.

هەرچەندە بەڕی ناسراوە بەوەی یەکێک بووە لە سەرکردەکانی نێو شەڕی ناوخۆی لوبنان و تەنانەت بزوتنەوەکەی شەڕی لە دژی حزبوڵڵاش کردبوو، بەڵام لە نێو شیعەکاندا جەماوەرێتیـیەکی زۆری هەیە، بە تایبەتی لە باشوری وڵاتەکە.

بەڕی ساڵی 1938 لە شاری فری‌تاونی پایتەختی سیرالیۆنی ئەفریکا لە دایکبووە. بنەماڵەکەی کە بە ڕەچەڵەک خەڵکی گوندی تبنینی باشوری لوبنانن کۆچیان بۆ ئەفریکا کردووە و لەوێ سەرقاڵی بازرگانی ئەڵماس بوون.

پاشان بەڕی گەڕاوەتە لوبنان و خوێندنی تەواوکردووە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە یاسا بەدەستهێناوە و دواتر چووە خوێندنی باڵای لە زانکۆی سوربونی فەڕنسا خوێندنی تەواوکردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 4210جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad