English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سوپای پاسداران: ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران، چاره‌نوسی وه‌كو سه‌دام حوسێنی لێدێت
2018-05-23 [01:43 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا سوپای پاسدارانی ئێران رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا هێرش بكاته‌ سه‌ر ئێران، هه‌مان رووبه‌رووی هه‌مان چاره‌نووسی سه‌رۆكی پێشووی عێراق سه‌دام حوسێن ده‌بێته‌وه‌.

سوپای پاسداران له‌به‌یاننامه‌كه‌دا ده‌ڵێت، سه‌ركرده‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌و نامه‌یه‌ مه‌رده‌گرن، ئه‌گه‌ر هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر ئێران رووبه‌رووی چاره‌نوسێك له‌شێوه‌ی چاره‌نووسی سه‌دام حوسێن ده‌بنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی ئه‌مه‌ریكا پێنج هاوڵاتی ئێرانی له‌ لیستی سزاكان داناوه‌، ده‌ڵێت، ئه‌وانه‌ په‌یوه‌ندیان به‌ سوپای پاسدارانه‌وه‌ هه‌یه‌، ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ ناوی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی بڵاو كردۆته‌وه‌، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌ "مه‌هدی ئازه‌ربیشه‌"، "محه‌ممه‌د جه‌عفه‌ری"، "مه‌حمود كازم ئاباد"، "جاوید شێر ئه‌مین" و "سه‌ید محه‌ممه‌د ته‌هرانی".

پێشتریش وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا مایك پۆمپیۆ وتی، ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ زۆرترین له‌ هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌وڵی رێككه‌وتنێك ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ ئه‌تۆمییه‌كانی ئێران بوه‌تێنێت، وتیشی، بژارده‌ی گه‌یشتنه‌ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ كۆریای باكوور له‌ ئارادا نییه‌.

 

سپۆتنیك





ئەم هەواڵە 3820جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad