English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆچی کێشی ھەندێک کەس لەمانگی رەمەزان زیاد دەکات ؟ 
2018-05-23 [02:42 AM]

ZNA- ھەولێر 



ھەرچەندە رۆژووەوان ماوەیەکی زۆر خۆی بەدوور دەگرێت لە خواردن و خواردنەوە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ھەندێک کەس لەم مانگە پیرۆز لەبری ئەوەی کێشیان کەم بکات , بەپێچەوانەوەوە کێشیان زیاد دەکات و قەڵەوتر دەبن .

 لەرووی زانستیەوە ھۆکار ئەم حاڵەتە بۆ ئەمانەی خوارەوە دەگەڕێتەوە :
•    پەیرەو نەکردنی سیستەمێکی خۆراکی گونجاو لەنێوان بەربانگ و پارشێو . 
•    خواردنی رێژەیەکی زۆر لە خۆراکی سوورکراوە و چەور و شیرنەمەنی کە رێژەیەکی زۆری کالۆری لەخۆ دەگرێت وەک پاقلاوە و کونافە ، چونکە ھەندێک کەس وا دەزان کە جەستە پێویستی بە رێژەیەکی زۆری شەکر ھەیە تا ووزە بەرھەم بێنێت, ئەمەش کارێکی ھەڵەیە . 
•    ھۆکارێکی دیکە ئەوەیە , ھەندێک کەس گەدەی خۆیان رانەھێناوە بۆ خواردنی خۆراکێکی کەم دوای برسی بوون بۆ ماوەی زیاتر لە ١٢ کاتژمێر. 
•    ئەنجام نەدانی ھیچ چالاکیەکی رۆژانە و زیاتر پشوودان و خەواڵوو بوون . 
•    ھەندێک کەس دوای بەربانگ راستەوخۆی دەخەون , ئەمەش ھۆکارێکە بۆ قەڵەوبوون . 

یاسین ئەحمەد 
 





ئەم هەواڵە 28675جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
بەدڵنایی دوو جار سەیری دەکەیەوە ، منداڵێکی زۆر قشە
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad