English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کەسێک بەبڕێکی زۆر دۆلاری ساختەوە دەستگیر دەکرێت 
2018-05-23 [03:54 AM]

ZNA- ھەولێر 



بەڕێوەبەرایەتی نەھێشتنی مادە ھۆشبەرەکان لە ئاسایشی سۆران لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی کردەوە، توانیویانە کەسێک دەستگیر بکەن کە بەنیازبووە پارەی ساختە لەبازاڕدا ساغ بکاتەوە.

لە راگەیندراوەکە ھاتووە " ھێزەکانیان توانیویانە کەسێک دەستگیربکەن، کە بە نیازبووە بڕی سی ھەزارو ١٠٠ دۆلاری ساختە لە ناو بازاری قەزای سۆران ساغ بکاتەوە. 

لەراگەیندراوەکە ئاماژە بەوەکراوە، ‌ لە لێکۆلینەوەکاندا تۆمەتبار دانی بەوەدا ناوە کە ئەم بڕە پارەیەی لە وڵاتی تورکیا ھاوردەی ھەرێمی کوردستان کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا تیشک خراوەتە سەر ئەوەی ‌، ‌ ئەو کەسە بڕی دە ھەزار دۆلاری ساختەی بە سێ ھەزار دۆلاری ئەسڵی کڕیوە، بەڵام پێش بڵاوکردنەوەی ئەم بڕە پارەیە توانراوە دەستگیربکرێت و دواتر ڕەوانەی بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە کرا.


یاسین ئەحمەد





ئەم هەواڵە 4951جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad