English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چاودێرێكی سیاسی: پارتی بۆ پله‌وپۆست نه‌چووه‌ بۆ به‌غدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی كورد چووه‌
2018-05-23 [04:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


چاودێرێكی سیاسی ده‌ڵێت، به ‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی پارتی هێناویه‌تی هێزێكی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پانی عێراقه‌، لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان حیسابی زۆر جددی بۆ پارتی و شاندی پارتی ده‌كه‌ن، بۆیه‌ چوونی شاندێكی بۆ به‌غدا گرنگیی یەكجار زۆری هه‌یه‌، چونكه‌ بۆ پله‌ و پۆست نه‌چووه‌، به‌ڵكو بۆ به‌رگریكردن له‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی گه‌لی كورد چووەته‌ به‌غدا، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش خه‌ڵكی كوردستان پارتییان هه‌ڵبژاردووه‌.

چاودێری سیاسی و ماموستای زانكۆ، د. بوخاری عه‌بدوڵڵا، رایگه‌یاند، چوونی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ به‌غدا زۆری گرنگە، چونکه‌ به ‌گوێره‌ی ئه‌و ده‌نگه‌ی هێناویه‌تی هێزێكی گه‌وره‌ی گۆڕه‌پانی عێراقه‌، بۆیه‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان حیسابی زۆر جددی بۆ پارتی و شاندی پارتی ده‌كه‌ن، چونكه‌ تاكه‌ حیزبه‌ به ‌ته‌نیا چووەته‌ ناو هه‌ڵبژادن و بووەته‌ خاوه‌نی 29 كورسی، به‌ڵام لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی عێراق به‌ دروستكردنی هاوپه‌یمانیه‌تی ئینجا ئه‌و ده‌نگانه‌یان هێناوه‌، ئه‌گه‌رنا له‌ پارتی زیاتریان نه‌هێناوه‌، بۆیه‌ پارتی هێزێكی زۆر كاریگه‌ره‌ و ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی له‌ دروستكردنی حكوومه‌تی نوێ ده‌بێت.

د. بوخاری عه‌بدوڵڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشتریش پارتی باسی له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كورد به ‌یه‌كگرتوویی بچێته‌ به‌غدا و ئێستاش هه‌مان ڕای هه‌یه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ بكرێت، ده‌بێته‌ كارێكی مێژوویی بۆ كورد، چونكه‌ ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی كوردی دروست بكرێت ده‌بنه‌ گه‌وره‌ترین هێزی په‌رله‌مانی، به‌ڵام هه‌ندێك لایه‌ن ڕازی نین، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌یه‌ به‌رژوه‌ندییه‌ باڵاكانی كورد له ‌به‌غدا به‌ده‌ست نه‌یه‌ت، به‌داخه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ دۆخی كورده‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ئه‌وه‌  ناگه‌یەنێت، پارتی ده‌سته‌وه‌ستان بوه‌ستێت و نه‌چێت بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عێراقییه‌كان، چونكه‌ پارتی بۆ پله‌ و پۆست ناچێته‌ به‌غدا و بۆ به‌رژوه‌ندیی باڵای كورد ده‌چێته‌ به‌غدا، كه‌ ئه‌مه‌ش زۆر گرنگه‌.

د. بوخاری عه‌بدوڵڵا وتیشی، دوای ڕووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ر خه‌ڵكێكی زۆر بیری له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ خاكمان له‌ده‌ست داوه‌ و مه‌ترسیی زۆر گه‌وره‌مان له‌سه‌ره‌ و پێویستمان به‌ هێزێك هه‌یه‌ به‌رگریمان لێ بكات و كار بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی كورد بكات، ه‌ ئه‌ویش پارتییه‌، بۆیه‌ خه‌ڵك ده‌نگی پێدا، چونكه‌ ده‌زانێت له‌ به‌غدا به‌رگری له‌ مافه‌كانی ده‌كات و ده‌نگی ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش كه‌می كردووه‌، ئێستاش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن به‌شداری له ‌پرۆسه‌ی سیاسیدا ناكه‌ن، ئەوە كاتییه‌ و دواتر به‌شداری ده‌كه‌ن.

 

KDP.info





ئەم هەواڵە 9670جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad