English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
خاوەنی ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان لە بەشێکی زۆری شارەکانی ئێران مانیان گرت
2018-05-23 [04:34 AM]

​ZNA - هەولێر


نارەزایەتی و مانگرتنە بەردەوامەكانی كەرەتە جیاوازەكان لە ئێران كاریگەری لەسەر ژیانی خەڵك دروست كردووە و چەند رۆژێكە لە سەرجەم شارە گەورەكانی ئەو ولاتە قەیرانی كەمبوونی بەنزین سەر ھەڵداوە.

لە دووھەم رۆژی مانگرتنی خاوەن بارھەڵگر و شۆفێران لە ئێران، لە بەشێك لە پارێزگاكانی ئەو ولاتە لەوانە فارس، تاران، ئیسفەھان، سنە، ورمێ و چەندین شاری دیكە قەیرانی كەمبوونی بەنزین و گازوائیل سەری ھەڵداوە. میدیاكان ئاماژە بەوە دەكەن كە سەفی وەرگرتنی بەنزین لە بەنزینخانەكانی دەیان شار بە چەند كیلۆمەتر درێژ بۆتەوە.

ئەو خاوەن بارھەڵگر و ئۆتۆمبیلە گەورانە بەھۆی زیادكردنی خەرجیەكان و باج لە لایەن حوكمەتەوە لەسەریان مانیان گرتووە و لە ھەڵمەتێكیشدا داوایان كردووە كە لە سەرانسەری ئێرانەوە شۆفێران و خاوەنبارھەڵگرەكان پەیوەستی مانگرتنەكەیان بن.

ئەوە لەكاتێكدایە كە مانگرتن لە بەشێك لە شارەكانی رۆژھەڵاتی كوردستان بۆ كردنەوەی رێرەوەكانی كۆڵبەری كەم و زۆر بەردەوامە و لە زۆرێك لە كارگەكانی ئەو وڵاتەش  كرێكارەكان رۆژانە ماندەگرن.

 





ئەم هەواڵە 3760جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad