English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عادل عەبدولمەهدی: پۆستی سەرۆك وەزیرانم ناوێت
2018-05-23 [11:37 AM]

ZNA- ھەولێر


عادل عەبدولمەهدی سەركردە لە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی و وەزیری پێشووی نەوتی عێراق داوای لێبووردنی كرد لە وەرگرتنی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە حكوومەتی داهاتوودا و گوتی دەزانێ پشتیوانی پێویستی نابێت بە راپەڕاندنی ئەركەكانی.


عەبدولمەهدی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك نووسیویەتی "نامەوێ نێوی من لەنێو ئەوانەدا بهێندرێ كە ململانێ لەسەر وەرگرتنی پۆستەكە دەكەن، نامەوێ ببمە خاڵی ڕێگری لەنێو ململانێیەكە، چونكە دەزانم ئەگەر پۆستەكەش وەربگرم، پشتیوانی پێویستم بۆ دەستەبەر نابێت لە راپەڕاندنی كارەكانمدا".


سەركردە عێراقیەكە ئاماژەی داوە كە ئەگەر ئەو پۆستەكەش وەربگرێ، ئەو هێزانەی دەسەلاتیان بەسەر وڵاتدا هەیە، ڕێگەی نادەن چاكسازی لە كەرتەكانی كشتوكاڵ و پیشەسازییدا بكات و خزمەتگوزارییە گشتییەكان بۆ خەڵك دابین بكات. لەبەرئەوەی ئەگەر حكوومەتی ڕێوشوێنی جیدی بگرێتەبەر، ئەوا بەشێك لەم هێزە دەستڕۆیشتووانە بەرژەوەندییەكانیان دەكەوێتە مەترسیەوە و پرۆژە سەرمایەدارییەكانیان زیانیان بەردەكەوێ.


هەروەها ئاماژەشی داوە كە هێزە دەستڕۆیشتووەكان هیچ وەختێك ڕێگە بە جێبەجێكردنی بنەماكانی سیستەمی نامەركەزی و فیدراڵی نادەن، چونكە ئەم ڕێوشوێنانە بنەماكانی گەندەڵی ئەوان لەق دەكەن. هەروەها لە عێراقدا ڕێگە بە دامەزراوەكردنی دەوڵەت و جیاكردنەوەی دەسەڵاتەكان نادرێ، دەستڕۆیشتووەكان ڕێگە بە دەسەڵاتی پەرلەمان و دادوەری نادەن سەربەخۆ و بەبێ دەستێوەردانی دەرەكی كارەكانیان راپەڕێنن. لەبەرئەوەی هێزگەلێكی زۆر هەن بەدەستێوەردان لە كارەكانی ئەمانە راهاتوون و تازە دەستبەرداری نابن.





ئەم هەواڵە 7762جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad