English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موحەرەم ئینجە: ئابوری تورکیا بەرەو لە ناوچوون دەچێت
2018-05-23 [11:39 AM]

ZNA- ھەولێر



كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، ئه‌مڕۆ له‌ وتارێكدا رایگه‌یاند ئابووریی توركیا به‌ره‌و نغرۆبوون ده‌چێت، بۆیه‌ پێویسته‌ ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بیر له‌و لایه‌نه‌ بكاته‌وه‌ و ئێستە كاتی وه‌شاندنی شه‌قی عوسمانییه‌.


موحه‌ره‌م ئینجه‌ كاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، له‌ وتارێكیدا له‌ ئه‌رزنجان داوای له‌ لایه‌نگرانی ئاكپارتی كرد به‌ چاوی خۆیان سه‌یر بكه‌ن، ئابووریی توركیا به‌ره‌و كوێ ده‌ڕوات، یه‌ك دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ 5 لیره‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ ده‌كرێت، هۆكاری هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئاكپارتی و ئه‌ردۆغانه‌، چونكه‌ 15 ساڵه‌ نه‌یانتوانیوه‌ ئابووریی توركیا باش بكه‌ن.


ئینجه‌ باسی له‌ گوزه‌رانی خه‌ڵك كرد، كه‌ به‌هۆی دابه‌زینی به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار به‌ره‌و خراپی ده‌چێ و داوای له‌ ئه‌ردۆغان كرد فریای خه‌ڵك و ئابووریی توركیا بكه‌وێت.


وه‌كو توانجێكیش بۆ ئه‌ردۆغان كه‌ پێشتر به‌ وڵاتانی ئه‌وروپای گوتبوو ئێوه‌ جارێ شه‌قی عوسمانیتان نه‌خواردووە، ئینجه‌ پێی ده‌ڵێ ئێستە كاتیه‌تی شه‌قی عوسمانی بوه‌شێنی.





ئەم هەواڵە 4417جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad