English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیسرائیل دەیەوێت ئەمریکا دان بە سەروەری ئیسرائیلدا بنێت له‌ بەرزاییەکانی جۆلان
2018-05-24 [07:15 AM]

ZNA-هەولێر


یەسرائیل کاتس، وەزیری هەواڵگری ئیسرائیل ئاشکرای کرد، حکومەتی ئیسرائیل هانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپى سەرۆکی ئەمریکا دەدات بۆ دانپێدانی سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان.

کاتس، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی "رۆیتەرز" ئاماژەی بەوە کرد، ئەم بابەتە لە سه‌رووى خشته‌ى کارنامەی دانوستاندنی دیپلۆماتی نێوان ئیسرائیل و واشنتنە.

ئەو وەزیرە ئیسرائیلییە گووتی، ئێستا کاتەکە زۆر له‌باره‌ بۆ ئەم هەنگاوە و، دانپێدانانى ئه‌مريكا بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەرزاییەکانی جۆلان بە بەیاننامەیەکى ئه‌مريكى و راگه‌ياندنى له‌لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه‌ و چه‌سپاندنى به ‌ياسا، باشترین وه‌ڵامى به‌ئێشه‌ بۆ ئێرانييه‌كان.

کاتس گوتیشی،من لەو باوەڕەدام ئەم هەنگاوە دەبێتە نامەیەک بۆ تاران، هەروەها ئەگەرێکی زۆر گەورە هەیە ئەمە رووبدات. من پێموایە ئه‌م بڕياره‌ لە چەند مانگی داهاتوودا ده‌درێت.





ئەم هەواڵە 4903جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad