English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فەرمی.. ئینێستا بووه‌ یاریزانی ڤیسیل کۆبی ژاپۆنی
2018-05-24 [07:23 AM]

ZNA- ھەولێر


ئاندرێس ئینێستا، ئەستێرەی پێشووی یانەی بارسێلۆنا و ھەڵبژاردەی ئیسپانیا پەیوەندیی بە خولی ژاپۆنی کرد.

ئینێستا دوای ئەوەی شەوی رابردوو بەرەو ژاپۆن بەڕێکەوت، ئەمڕۆ بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ڤیسیل کۆبی ژاپۆنی واژۆکرد و یاریزانەکە بەفەرمی بە میدیاکان ناسێندرا و یاریزانەکە درێسی ژمارە ٨ـی لە یانەکەدا وەرگرت.

یانەی کۆبی خاوەندارەکەی ھیرۆشی میکیتانییە کە لەھەمان کاتدا بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای راکوتینە، کە سپۆنسەری یانەی بارسێلۆنا و پێشتر خولی ژاپۆنی نەبردووەتەوە.

ئینێستا دوای ٢٢ ساڵ و بردنەوەی ٣٢ نازناو لەگەڵ بارسێلۆنا یانەکەی بەجێھێشت، لە چەند رۆژی رابردووش یاریزانەکە بۆ مۆندیالی ٢٠١٨ـی رووسیا بانگێشتی ھەڵبژاردەی ئیسپانیا کرا.


رووداو





ئەم هەواڵە 10024جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad