English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بەھۆی روداوەکەی ماجدی لاندەوە سێ کەس دەستگیرکران
2018-05-24 [07:45 AM]

ZNA- ھەولێر


گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر وردەکاریی ڕووداوەکەی شاری یاریی (ماجدی لاند) لە شاری ھەولێر ئاشکرا دەکات و ڕای دەگەیەنێت کە چەند کەسێکیان بەهۆی ئەو ڕووداوەوە دەستگیر کردووە.

 

ھۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ، ھۆکاری ڕووداوەکەی شاری یاریی (ماجدی لاند)ی بۆ بوونی بەرزکەرەوەیەک (ڕافیعە) گەڕانەوە کە یاریی "سکەتول مەوت" دانراوە.

 

گوتەبێژی پۆلیسی ھەولێر ڕوونی کردەوە، بەرزکەرەوەی کۆمپانیایەک کە کاری چاککردنی ڕووناکییەکانی (ئینارە)ی شاری یاریی ماجدی لاندی کردووە، بەبێ ئەوەی دەمەکەی بەتەواوی ببەسترێت، لەنزیک یارییەکە دانراوە. گوتیشی: ”لەکاتی کارپێکردنی یارییەکەدا، لەرەلەر دروستبووە و کاریگەری لە بەرزکەرەوەکە کردووە، ئیتر ئەو بەرزکەرەوەیە جووڵەی تێکەوتووە و بەو هۆیەوە دەمی بەرزکەرەوەکە بەربووەتەوە و بەر ئەو یارییە کەوتووە“.

 

هۆگر عەزیز جەختی لەوە کردەوە کە کۆمپانیاکە ناسراوە، ”لەسەر ئەو ڕووداوەش سێ کەس دەستگیر کراون، دوو کەسیان کارپێکەری بەرزکەرەوەکەن و یەکێکی دیکەشیان کارپێکەری یارییەکەیە“.

 

شەوی ڕابردوو، بەھۆی ڕووداوەکەی شاری یاریی ماجدی لاند لە شاری ھەولێر، سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دووانی دیکەش بریندار بوون.





ئەم هەواڵە 7009جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad