English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە
2018-05-24 [07:53 AM]

ZNA-هەولێر


ئەمڕۆ کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە، یەکێک لەوانەش بڕیاردان لەسەر شێوازی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا.

ئیسماعیل خورماڵی، بڕیاردەری کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی کۆمیسیاران لە هەولێر لەبارەی چەند پرسێک کۆدەبێتەوە. یەکێک لە ئەجێنداکانی کۆبوونەوەکەیان تاوتوێکردنی سیستەمی ئەلیکترۆنییە، کە بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەکارهات و ناڕەزایەتی چەندین لایەنی سیاسی لێکەوتەوە.  

پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، کۆمیسیۆنی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو هاوشێوەی عێراق سیستەمی ئەلیکترۆنی بەکاربهێنێت، بەڵام ناڕەزایەتی چوار لایەنی سەرەکی هەرێمی کوردستان لەو سیستەمە وایکرد کۆمیسیۆن جارێکی دیکە بە بڕیارەکەدا بچێتەوە.

دواى ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕۆژى ٣٠ى ئەیلولى داهاتووى بۆ ئەنجامدانى هەڵبژاردن لە هەرێمى کوردستان دەستنیشانکرد، كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێم بەڕێوەبردنى هەڵبژاردنى لەو وادەیەدا پەسەندکرد.





ئەم هەواڵە 4546جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad