English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
موقتەدا سەدر: حکومەتی داھاتووی عێراق بۆ ئەم لایەنانە نابێت
2018-05-24 [07:53 AM]

ZNA- ھەولێر


رێبەری رەوتی سەدر رایدەگەیەنێت، کە کارەکانی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقی تەواو کردووە.

 

بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24/5/2018، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر و سەرۆکی هاوپەیمانیی سائیرون لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، رایگەیاندووە، حکوومەتی داهاتووی عێراق نە سوننی، نە شیعی، نە عەرەبی، نە کوردی، نە نەتەوەیی و نە تائیفی دەبێت.

 

موقتەدا سەر بە ئاماژەکردن بە دەقێکی ئایینی، کە محەمەدی کوڕی عەبدوڵڵای پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.) لە کۆتا وتاریدا باسی لەوە کرد، ”ئەمڕۆ دینەکەم بۆ تەواو کردن و هەموو پەیامەکانیم گەیاند“، رایگەیاندووە، ئەمڕۆ وێنەی حکوومەتی نوێی تەواو کردووە.

 

رێبەری رەوتی سەدر جەختی لەوە کردووەتەوە، کە دوای کۆبوونەوەکانی لەگەڵ هاوپەیمانی و لایەنە سیاسییەکان و دیاریکردنی گەڵاڵەنامەی حکوومەتی داهاتوو، راوێژ لەگەڵ مەرجەعیەتی باڵای شیعەی عێراق، شێخانی عەشیرەتەکان و چین و توێژەکانی عێراق دەکات.

 

رۆژی شەممە 12/5/2018 پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەڵبژاردنی خولی چوارەمی پەرلەمانی عێراق لەو وڵاتە و هەرێمی کوردستان ئەنجام درا و تێیدا سائیرون پلەی یەکەمی بە دەست هێن.

 

ھاوپەیمانیی سائیرون لە ژمارەیەک لایەنی وەک حزبی شیوعیی عێراق و رەوتی سەدر و ژمارەیەک ھێز و لایەنی دیکە پێک ھاتووە و موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدر سەرۆکایەتی دەکات.





ئەم هەواڵە 13231جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad