English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ھۆکارەکانی تووشبوون بە نەخۆشی فشاری خوێن
2018-05-24 [08:00 AM]

هەولێر _ ZNA



بەپێی لێکۆڵینەوەی پسپۆران چەندین ھۆکارن ھەن کە وا دەکەن مرۆڤ تووشی نەخۆشی فشاری خوێن بێت، لەڕاستیدا ھۆکارەکان بەتەواویی دەستنیشان نەکراون، بەڵام گرنگترین ھۆکارەکان ئەمانەن:_

یەکەم: نەخۆشییەکانی گورچیلە رێگەخۆشکەرە بۆ تووشبوون بە فشاری خوێن .

دووەم: پشێوی کاری رژێنەکان ھۆکارێکی دیکەیە .

سێیەم: زۆر خواردنی دەرمانە کیمیاییەکان بەتایبەتی ئەوانەی بۆ چارەسەری (رۆماتیزم-باداری) بەکاردەھێنرێن

چوارەم: بۆماوە ھۆکارێکی دیکەیە .

پێنجەم: نائارامی و بیرکردنەوەی زۆر و بوونی کێشە دەروونییەکان ھۆکاری دیکەی تووشبوونن بە فشاری خوێن، لە سەرووی ھەمووشیانەوە (ترس و خەم و خورپە) .

شەشەم: جگەرەکێشان ھۆکارێکی زۆر ترسناکە بۆ زوو تووشبوون بەو نەخۆشییە .

حەوتەم: خواردنەوەی ماددە ھۆشبەرەکان بە ھەموو جۆرەکانییەوە .

ھەشتەم: زۆر خورادن لە ژەمەکاندا بەتایبەتی خواردنی قوڕس و چەور .

نۆیەم: دانیشتنی زۆر و وەرزش نەکردن (تەمەڵی) .

دەیەم: زۆر سوێری خواردن لەگەڵ چێشت و چەرەزات و میوەدا.

یازدەھەم: قەڵەویی ھۆکارێکی دیکەی تووشبوون بە فشاری خوێنە .





ئەم هەواڵە 2647جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad