English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هایکۆ ماس:وڵاتانى ئەوروپا یەک هەڵوێستیان هەیە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران
2018-05-24 [07:58 AM]

ZNA-هەولێر


وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا سەردانى ئەمریکاى کردو جەختى لەوەکردەوە کە وڵاتانى ئەوروپا یەک هەڵوێستیان هەیە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەى ئێران.

هایکۆ ماس وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند: وڵاتانی ئەوروپا بە یەکگرتوویی دەمێننەوە لە پەبەندبوونیان بە ڕێکەوتنى ئەتۆمى ئێران کە لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەنێوان ئێران و زلهێزەکانی جیهاندا واژۆ کرا و ئەمریکا لە ماوەی ڕابردوودا لێی کشایەوە.

ڕاشیگەیاند، لە میانەی گفتوگۆیدا لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمەریکا جەخت لەوەکراوەتەوە پێویستە خۆیان بەدوور بگرن لەوەی ئێران جارێکی دیکە دەست بکاتەوە بە چالاکییە ئەتۆمییەکانى.

وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا ئاشکراشیکرد، " ئەوروپا زۆر یەکگرتووە سەبارەت بە هەڵوێستیان لەبەرامبەر ڕێکەوتنە ناوەکییەکەی ئێران و ئەوەش ناگۆڕێت.





ئەم هەواڵە 3886جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad