English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
چەند رێگایەک بۆ زیادبوونی شیری دایک لە مانگی ڕەمەزاندا
2018-05-24 [08:59 AM]

هەولێر _ ZNA



بەشێک لەو دایکانەی کە شیری خۆیان دەدەن بە منداڵەکەیان، لە مانگی ڕەمەزاند کە بەڕۆژوودەبن شیریان کەم دەبێت بەهۆی کەمخواردنی خۆراکی پێویست و ئاوەوە، دەتوانرێت بە چەند ڕێگەیەک شیریان زیادبکەن.

 

ماڵپەڕی "سیحەتی" لە هەواڵێکدا ئاماژە بە چوار ڕێگە دەکات بۆ زیادبوونی شیری سروشتی دایک لە مانگی ڕەمەزاندا، ئەوانیش:

- خواردنەوەی ئاو و شەربەت بە بڕی پێویست

کەسێکی ئاسای دەبێت لە ڕۆژێکدا هەشت پەرداخ ئاو بخواتەوە، بەڵام ئافرەتێک کە شیر دەدات بە منداڵەکەی دەبێت لەو ماوەی کە بەڕۆژوو نییە لەنێوان بەربانگ تا پارشێو زیاتر لە ١٢ پەرداخ ئاو بخواتەوە، دەتوانێت جگە لە ئاو شەربەتی سروشتی  و شۆربا بخوات.

- خواردنی چەرەسات خواردنی چەرەسات کە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزاکان ڕێژەی شیری دایک زیاتر دەکەن.

- خواردنی شیر و بەرهەمەکانی، هۆکارێکیتری زیادبوونی شیری دایکە بەهۆی دەوڵەمەندی بە ماددەی کالیسیۆم، لە نێوان مەغریب و پارشێودا بخورێت.

- پشوو وەرگرتن بەپێی پێویست، بەمەش لە ووشکی و سەرگێژخواردن و ماندوێتی زۆر بەدووردەبیت و ڕێژەی شیر زیاتر دەبێت.





ئەم هەواڵە 10129جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێکی لافاوی شاری شیراز لە ئێران
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad