English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
فالكاویش به‌ره‌و زیندانی ئیسپانیا
2018-05-24 [09:52 AM]

ZNA- ھەولێر



رادامیل فالکاوی کۆلۆمبی یاریزانی ئێستای یانەی مۆناکۆی فڕەنسا بە خۆ دزینەوە لە باجدان تۆمەتبار کراوە بڕیاری زیندانیکردنی دراوە. 

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویکردۆتەوە کە فالکاو ئەو کاتەی لە لە ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٣ ریزەکانی ئاتلەتیکۆ مەدرید یاریکردووە، خۆی لەدانی باجی وڵات دزیوەتەوە، ھەر بۆیە دادگای ئیسپانیا بڕیاریدابە بڕی ٩ ملیۆن یۆرۆ غەرامە بکرێت و ١٦ مانگیش زیندانیی بکرێت. 

رۆژنامەی کۆنفیندسیالی ئیسپانی وردەکارییەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئاماژەی بەوەداوە، فالکاو لە ٢٠١٢ خۆی لە پێدانی ٨٢٠ ھەزار یۆرۆی باج دزیوەتەوە، ھەروەھا لە ٢٠١٣ بە ھەمان شێوە ٤.٨ ملیۆن یۆرۆی باج نەداوە.





ئەم هەواڵە 10180جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
لە رووداوێکی ھاتووچۆ ئۆتۆمبێلێک دەفڕێت
منداڵێک لە ناو ئۆتۆمبێلی دایکی دەکەوێتە خوارەوە
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad