English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌غدای كرد
2018-05-24 [03:47 AM]

ZNA - هه‌ولێر


یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی زاگرۆس هاتووه‌، بە توندی ئیدانەی تەقینەوە خۆکوژییەکەی شاری بەغدای کرد کە لە رۆژی چوارشەممەی ٢٣ی ئایاردا ڕوویدا.

کوبیش وتیشی، ئەم هێرشە کە هاوڵاتییانی مەدەنی بێتاوانی کردبووە ئامانج کاری ترسنۆکەکانە کە هیچ ڕێزێکیان بۆ ژیانی مرۆڤەکان مانگی پیرۆزی رەمەزان نییە. پێویستە هەموو عیراقییەکان یەکبگرن بۆ ڕەتکردنەوەی ئەو جۆرە کارە قێزەوەنانە لە ڕێگەی بەیەکەوە کارکردن بۆ سەرخستنی ئەو پرۆسە دیموکراسییەی کە بەسەختی بەدەستیان هێناوە.

ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پرسە و سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادەی کوژراوەکان دەکەم و هیوای هەرچی زوو چاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازم.

سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاندووە کە لە ئاکامی کردەیەکی خۆکوژی لە شاری بەغدا، ١٩ کەس کوژراون و بریندار بوون.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە ئەمنییەکانەوە دەستکەوتوون درەنگانی شەوی رابردوو، کەسێکی خۆکوژ بە پشتێنەیەکی بۆمبڕێژکراو خۆی لەناو پارکێکدا لە ناوچەی شوعلە باکووری بەغدا تەقاندووەتەوە.

ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشداوە کە لە ئاکامی کردە خۆکوژییەکەدا، ھەشت کەس کوژراون و ١١ی دیکەش بریندار بوون.

 

 





ئەم هەواڵە 5734جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad