English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عه‌فرین... شەڕ لە نێوان گروپە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا ڕوودەدات
2018-05-24 [04:54 AM]

ZNA - هه‌ولێر


کۆمەڵەی سوریا بۆ چاودێری مافەکانی مرۆڤ دەڵێت شەڕ لە نێوان دوو گروپی چەکداری سەر بە تورکیا لە عەفرین ڕوویداوە و لە ئاکامدا بریندار لە هەردوولایان کەوتوونەتەوە.

کۆمەڵەکە لە ماڵپەڕەکەی نووسیویەتی ئەمە جاری سێـیەممە شەڕ و پـێکدادان لە نێوان گروپەکانی سەر بە تورکیا لە شاری عەفرین ڕوویانداوە وە ئەم جارە لە نێوان هەردوو گروپی ئەحرار ئەلشەرقیـیە و فرقە ئەلحەمزات بووە.

وتیشی، چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیە لە ناوچەی دێرزور هاتوون و چەکدارانی حەمزاتیش خەڵکی ناوچە گوندیـیەکانی حەلەبن کە بەشێکیان کوردن.

بەپـێی سەرچاوەکان شەڕەکە لەوەوە دەسـتیپـێکردووە، گروپی ئەحرار ئەلشەرقیە چەکدارانی گروپی ئەلحەمزاتیان تاوانبارکردووە بە ئەنجامدانی دزی و تاڵانی بە ئامانجی زڕاندنی ناوی هێزەکانی سەر بە تورکیا. دواتر شەڕ لە نێوانیان هەڵگیرساوە و بریندار لە هەردوولایان کەوتووەتەوە و پـۆلیسی لەشکری تورکیا هاتووەتە نێوانیان. پاشان شەڕەکە گۆڕاوە بۆ شەڕی نێوان چەکدارانی ئەحرار ئەلشەرقیـیە و پـۆلیسی تورکیا، ئەمەش وەهای کردووە هێزی زیاتری تورکیا بەرەو ناو شارەکە بڕۆن بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕەوشەکە.





ئەم هەواڵە 5872جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad