English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
رۆژنامه‌نووس و شاعيرى كورد خه‌ڵه‌ف زێبارى كۆچى دوايی كرد
2018-05-25 [07:47 AM]

ZNA-هەولێر


ڕۆژنامه‌نووس و شاعير و نووسه‌ر و بێژه‌رى ناسراوی راديۆى ده‌نگى ئه‌مريكا بەشی کوردی، (خه‌ڵه‌فی زێبارى) كۆچى دوايی كرد.

ئەحمەد زێباری هاوکاری خەڵەف زێباریە لە دەنگی ئەمەریکا بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند : هەڵبەستڤان و ڕۆژنامەنووسی ناسراوی کورد خەڵەفی زێباری  لەنێو خانەوادەکەیدا لە واشنتۆن بەهۆی ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیەکەیدا لە تەمەنی حەفتا ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات .

ئەحمەد زێباری هەروەها دەشڵێت هاوکارم خەڵەفی زێباری یەکێک لە دامەزرێنەرانی ڕادیۆی دەنگی ئەمەریکا بەشی کوردی بوو خاوەنی دوو پەرتۆکی شیعریە بەناوەکانی (وارێ شێران) و (زێڕێ ڕەش) بەهۆی کارامەیی و خەبات و تێکۆشانی بۆ میلەتەکەی لەسەر بریار و ڕاسپاردەی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی هەدەپە شەقامێکی گەورە لە شاری دیاربەکری وڵاتی تورکیا بەناوی خەڵەف زێباری دەکات.

خه‌له‌ف زێبارى له‌ ژيانى پيشه‌يى خۆيدا خاوه‌نى پێگه‌يه‌كى ديارى ئه‌ده‌بى و رۆشنبيرى و هونه‌رى بووه‌ و زۆرێك له‌ هه‌ڵبه‌سته‌كانى له‌ لايه‌ن گۆرانيبێژانى كورده‌وه‌ كراونه‌ته‌ گۆرانى. بۆ‌یەکەم جار لەساڵی 1968 هونراوەی (دەما من تۆ دیتی نەسرین) دەڵێت دواتر هونەرمەندی ناوداری کورد (محەمەد شێخۆ) دەکاتە گۆرانی.

پارچه‌ هه‌ڵبه‌ستێکی سەرنجی زۆری هەوادارانی بەلای خویدا کێشاوە کاتێک دەڵێت (ئه‌ى گوندى من) به‌ يه‌كێك له‌ هه‌ڵبه‌سته‌ به‌ناوبانگه‌كانى هه‌ژمار ده‌كرێت كه‌ تێيدا سۆزى خۆى بۆ گونده‌كانى كوردستان ده‌ردەبڕێت.

كۆچكردوو له‌ ده‌يه‌ى حه‌فتاكانى سه‌ده‌ى رابردوو بەدیاریکراوی لەساڵانی حەفتاکان، يه‌كێك له‌ بێژه‌ره‌ دياره‌كانى ئێزگه‌ى (ده‌نگى كوردستان) دەبێت له‌ ناو پردانى سنوورى حاجى ئۆمه‌ران.

تەرمی رۆژنامه‌نووس و شاعير و نووسه‌ر و بێژه‌رى دياری کورد (خه‌له‌ف زێبارى) لە گۆڕستانی ڤێرجینیا لە وڵاتی ئەمریکا دەنێژرێت.

اسماعیل حکیم 





ئەم هەواڵە 3613جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad