English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پوتین:ئێران دوای ساڵی ٢٠٢٥ پارێزگاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات
2018-05-25 [08:09 AM]

ZNA-هەولێر


سەرۆکی ڕووسیا ڕایگەیاند، دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ڕێکەوتنەکە وڵاتەکەی پێشوازی لە هەوڵەکانی ئەوروپا دەکات بۆ ڕزگارکردنی ڕێکەوتنە ناوەکیەکە، هۆشیاریشیدا لەوەی ئەگەر هەر وڵاتێک ڕێکەوتنەکە نەپارێزرێت ئەوا دەرەنجامەکانی زۆر خراپ دەبێت.

ڤلادیمێر پوتین لە دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا ئیمانوێل ماکرۆن، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا، پێشنیازی ئەوەی بۆ وڵاتانی ئەوروپا کرد، کە دانوستانەکانیان لەگەڵ تاراندا فراوانتر بکەن، چونکە ئێران دوای ساڵی ٢٠٢٥ پارێزگاری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەنوسیەکەدا ئیمانوێل ماکرۆن ئاماژەی بە دۆخی سوریا کرد لە ئێستادا و وتی، فەڕەنسا و ڕوسیا ڕێکەوتوون لەسەر پێکهێنانی هەماهەنگییەک لەنێوان زلهێزەکانی جیهاندا بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەرێکی سیاسیی لە سوریادا و دەبێت سەنگ بخرێتە سەر دەستوورێکی نوێ و ئەنجامدانی هەڵبژاردن کە هەموو سورییەکان بتوانن بەشدار بن.

هەردوولا جەختیان لە ئەوە کردووە، پێویستە ئەمەریکا و کۆریای باکوور بەردەوامبن لە کارکردن بۆ نەهێشتنی چەکی ناوەکیی لە نیمچە دوورگەی کۆریادا دوای ئەوەی سەرۆکی ئەمەریکا دۆناڵد ترەمپ کۆبوونەوەکەی لەگەڵ کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور هەڵوەشاندەوە، کە وابڕیار بوو ١٢ی مانگی تەمووز لە سنگاپوور ئەنجام بدرێت.





ئەم هەواڵە 3967جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad