English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لە ولاتی کەنەدا له‌ ته‌قینه‌وه‌یەکدا 15 که‌س دەبنە قوربانی
2018-05-25 [10:06 AM]

ZNA-هەولێر


له‌ ئه‌نجامى ته‌قینه‌وه‌ى بۆمبێکى چێنراو له‌نێو چێشتخانه‌یه‌ک، له‌ شارى میسیساوجا سه‌ر به‌ ویلایه‌تى ئۆنتاریۆى که‌نه‌دا، 15 که‌س برینداربوون.
ئیرینا یاشنیک وته‌بێژى پۆلیسى ناوچه‌که‌، له‌ لێدوانێکدا بۆ رۆژنامه‌نوسان، رایگه‌یاند: کاتژمێر 22:30 به‌کاتى ناوخۆى ئه‌و وڵاته‌ بۆمبێک که‌ پێشتر له‌ چێشتخانه‌یه‌کى هیندییه‌کان دانرابوو، ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
یاشنیک، ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو، له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌دا 15 که‌س برینداربوون و دۆخى سیانیان مه‌ترسیداره‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌ چاره‌سه‌ریان بۆ ده‌کرێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، له‌ رێگه‌ى کامێراکانى چاودێرییه‌وه‌ دوو که‌سیان ده‌ستنیشان کردووه‌ که‌ به‌ بۆمبه‌که‌وه‌ ده‌چنه‌ نێو چێشخانه‌که‌ و فه‌رمانى لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌باره‌ى ئه‌و دوو که‌سه‌وه‌ ده‌رکردووه‌.





ئەم هەواڵە 3823جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad