English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نرخی نەوت
2018-05-26 [06:19 AM]

ZNA-هەولێر


ئاژانسەكانی ئابووری لە جیهان بڵاویان كردەوە ئەمڕۆ 26ی 5ی 2018 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا ڕووى لە بەرزبونەوە کردووە و  نرخى بەرمیلێک نەوتى برێنت بە 76 دۆلار و 19 سەنت مامەڵەى پێوەکرا.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوى ئەمریکى لە بازاڕەکانی جیهاندا بە 67 دۆلار و 48 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

ئەوەش لەکاتێکدایە کە هەفتەی ڕابردوو نرخی نەوت ٨٠ دۆلاری تێپەڕاند و ئەوەش بەرزترین ئاستی بوو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٤وە.

ئەم بەرزبوونەوەیەی نرخی نەوت دوای ئەوە هات کە  دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا کشانەوەی وڵاتەکەی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ئێران ڕاگەیاند.

ھەروەھا بەردەوامی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت ھۆکارەکەی پەیوەستە بە پابەندبوونی وڵاتانی ئەندام لە ڕێکخراوی ئۆپیک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت.





ئەم هەواڵە 10873جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad