English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
دوای یەمەن و عومان پێشبینی دەکرێت زریانی میکۆنی ئەم وەلاتەش بگرێتەوە
2018-05-26 [06:27 AM]

ZNA-هەولێر


زریانی میکۆنۆ کە چەند ناوچەیەکی کەناردەریای لە یەمەن و عومان گرتەوە، زیانێکی زۆری مادی بە دوای خۆیدا هێنا و پێشبینیش دەکرێت بگاتە سعودیە.

دەستەی کەشناسیی سعودیە پێشبینی ئەوەی کردووە، زریانەکە بگاتە بەشی باشووری ڕۆژهەڵاتی سعودیە، بەڵام بەهۆی لاوازییەوە زیانێکی ئەوتۆی نابێت.

دوێنێ هەینی زریانی میکۆنۆ لە شاری سەڵاڵە دووەم گەورەترین شاری عومانی دا و بە هۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا. بەو هۆیەوە گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی سەڵاڵە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێر ڕاگیرابوو، بەڵام بەهۆی بەردەوامی زریانەکەوە، بۆ ئەمڕۆش درێژکرایەوە.

زریانی میکۆنۆ سەرەتا سۆماڵ و چەند ناوچەیەکی ئەفریقای گرتەوە کە بە هۆیەوە ٥٠ کەس زیاتر گیانیان لەدەستدا، دواتر ڕوویکردە دوورگەی سوقتەڕەی یەمەنی و بە هۆیەوە نزیکەی ٢٠ کەس بێسەروشوێنبوون.





ئەم هەواڵە 2218جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad