English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا هۆشداری دەداتە دیمەشق لە ئەگەری ئەنجامدانی هەر پرۆسەیەکی سەربازیی لە باشووری سووریا 
2018-05-26 [07:08 AM]

ZNA-هەولێر


وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا هۆشداری دا كه‌ رێوشوێنی "توند و گونجاو" ده‌گرێته‌به‌ر ئەگەر هاتوو لە "ناوچەی کەمکردنەوەی بارگرژی" لە باشووری سووریا، ئاگربەست پێشێل بکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئامادەکاری سوپای سووریا بۆ دەستپێکردنی پرۆسەیەکی سەربازیی لەو ناوچەيه‌. 

هێزه‌ر نوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا نیگەرانيی خۆی دەردەبڕێت له‌بارەی ئەو راپۆرتانەى کە باس لە ئەنجامدانی پرۆسەیەکی سەربازیی ده‌كه‌ن له‌لايه‌ن رژێمی ئەسەد، لە باشووری رۆژئاوای سووریا، لە ناوچەی هێوركردنه‌وه‌ کە ساڵی رابردوو ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئوردون و رووسیا لەسەری رێککەوتن.

هەروەها وتی،واشنتن هەموو رێوشوێنێکی توند و گونجاو دەگرێتەبەر ئەگەر هاتوو ئاگربەست لەو ناوچەیە پێشێل کرا و هۆشداری دەدەینە ئەسەد لە هەر کارێک كه‌ رەنگە ببێتە هۆی فراوانبوونی سنووری ململانێ، یان هەڕەشه‌ له‌ ئاگربەست بكا".





ئەم هەواڵە 5713جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
ڤیدیۆیی .. شەقامی خۆت و چانسی خۆت
ڤیدیۆیی .. ساتی کوشتنی تارا فارس
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad