English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
داعش له‌ مووسڵ هێرشی كرده‌ سه‌ر هێزه‌ عێراقییەکان
2018-05-26 [07:27 AM]

ZNA-هەولێر


چه‌كدارانی داعش له‌ باشووری مووسڵ ده‌ستیان به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانی عێراق كردووه‌.

به‌گوێره‌ی لێدوانی سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنی نه‌ینه‌وا، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 26/5/2018 چه‌كدارانی داعش له‌ دوو شوێنه‌وه‌ ده‌ستیان به‌ هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان كرد، له‌ گوندی ئه‌بو سه‌لیبی باشووری مووسڵ و له‌ رێگای به‌غدا - مووسڵ له‌ باشووری شاره‌كه‌، به‌ڵام هێرشه‌كانیان تێكشكێنراوه‌.
 
هەر بەگوێرەی سەرچاوەکەش، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا به‌شدارییان كردووه‌. به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی دیكه‌ی له‌باره‌ی زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی هه‌ر دوو لایان باس نه‌كردووه‌.

پێشتر ده‌نگۆی ئه‌وه‌ هه‌بوو چه‌كدارانی داعش له‌ مانگی ره‌مه‌زاندا ده‌ست به‌ ھێرشی فراوان بكه‌ن بۆ سەر هێزه‌كانی عێراق و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی عێراق زانیارییان ده‌ستكه‌وتووه‌ كه‌ چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه‌ خۆیان بۆ هێرشه‌كه‌ ئاماده‌ ده‌كه‌ن و هێزه‌ ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كانیش بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدان.





ئەم هەواڵە 6361جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad