English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ترەمپ: پاشگەز دەبێتەوە كۆبوونه‌وه‌كه‌ی کیم جۆن رەنگە لە کاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت
2018-05-26 [07:56 AM]

ZNA-هەولێر


دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌و تا ئێستا رازییه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی لوتكه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور و ده‌شڵێت، ده‌كرێت له‌ لوتكه‌كه‌ی 12ی حوزه‌یرانیش كۆببنه‌وه‌.

دۆناڵد ترامپ جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ئه‌وان به‌ڕاستی خوازیاری ئه‌نجامدانی ئه‌و دیداره‌ن و ئێمه‌ش هه‌ر خوازیارین. هه‌روه‌ها كۆریای باكووریش رایگه‌یاند ئاماده‌یه‌ بۆ نه‌هێشتنی ناكۆكییه‌كانی نێوان خۆیان و ئه‌مریكا. 

ترامپ وتیشی: "چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌بێت، تاكو ئێستا تاوتوێی پرسه‌كه‌ ده‌كه‌ین، كۆتا لێدوانی كۆریا باكوور ئه‌رێنی بوو، كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ كیم ده‌كرێ له‌ 12ی حوزه‌یران ئه‌نجام بدرێ. ئه‌وان ده‌یانه‌وێ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ن، ئێمه‌ش ده‌مانه‌وێ". 

شایەنی باسە دۆناڵد ترەمپ، رۆژی پێنجشەممە، بڕیاریدا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو لووتکە چاوەڕوانکراوە، بەڵام پیونگ یانگ وەڵامی دایەوە و گوتی، "ئێمە دەمانەوێت کات و هەلی زیاتر بدەین بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا"، بۆ ئەوەی پێداچوونەوە بکات، "لەهەر کاتێک ئەو کۆبوونەوەی دەوێت و، بەچی شێوازێک".





ئەم هەواڵە 4414جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ڤیدیۆیی .... بە ئاگر و شمشێر قژی ئافرەتان رێکدەخات
فرۆکەوانێک بەم شێوەیە رێز لە مامۆستاکەی دەگرێت
کچێک بە موعجیزە رزگاری دەبێت
لە عێراق بەم شێوەیە ئاوی باران لادەدەن ، بە دڵنیایی دوو جار سەیری دەکەیەوە
چەند دیمەنێک لە لافاوەکە فەرەنسا
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad