English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نووسەر و لێكۆڵەری كورد محمەد ساڵح ئیبراهیمی كۆچی دوایی كرد
2018-05-26 [09:36 AM]

ZNA- هه‌ولێر


نووسەر و لێكۆڵەری ناسراوی کورد، د. محەمەد ساڵح ئیبراھیمی ناسراو بە (شەپۆل) لە تەمەنی 85 ساڵیدا لە یەكێك لە نەخۆشخانەكانی تاران-ی پایتەختی ئێران بەھۆی جەڵتەی مێشك  كۆچی دوایی كرد.

محەمەد ساڵح ئیبراھیمی لە 24/6/1933 لە شاری مھاباد لە رۆژھەڵاتی كوردستان لە دایكبووە و خوێندنی سەرەتایشی ھەرلەوێ تەواوكردووە، ساڵی 1962 لە زانكۆی تاران وەرگیراوە و لە ساڵی 1970 ماجستێری وەرگرتووە، لە  ساڵی 1995 دكتۆرای لە بەشی زمان و ئەدەبیاتی (فارسی- عەرەبی) لە ھەمان زانكۆ وەرگرتووە.

مامۆستا شەپۆل، لە پاڵ نووسین و لێكۆڵینەوە، لە بواری رۆژنامەوانی و زمانی كوردی رۆڵی بەرچاوی ھەبووە، لە ساڵی 1979 مۆڵەتی بڵاوكردنەوەی گۆڤارێكی مانگانەی بەناوی (گرشەی كوردستان) وەرگرتووە و 9 ژمارەی لێ بڵاوكردووە، ھەروەھا یەكێك بووە لە دامەزرێنەرانی كۆمەڵەی كوردانی دانیشتووی تاران، بۆ ماوەیەكیش سەرۆكی كۆمەڵەكە بووە.

 محەمەد ساڵح ئیبراھیمی، قورئانی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی و 30 كتێبیشی بەچاپ گەیاندوون و چەند كتێبێكیشی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی كوردی، ھەروەھا چەندین وتاری لە رۆژنامە و گۆڤارەكانی رۆژھەڵات و باشووری كوردستان بڵاوكردووەتەوە.

  بڕیارە لە گۆڕستانی شاعیران لە مھاباد لە تەنیشت شاعیرانی کورد ھێمن و ھەژار و پێشەوا قازی محەمەد بە خاك بستپێردرێت.





ئەم هەواڵە 2776جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad