English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر له‌ 1000 چه‌كداری داعش گه‌یشتوونه‌ته‌ سنووری جه‌له‌ولا
2018-05-26 [09:42 AM]

ZNA- هه‌ولێر


به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان 1000 چه‌كداری داعش له‌ سنووری جه‌له‌ولادان و پۆلیس دیاله‌ش هه‌واڵه‌كه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی سۆمه‌ر نیوز زیاتر له‌ 1000 چه‌كداری داعش له‌ده‌وروبه‌ری جه‌له‌ولا، له‌ گونده‌كانی ئیسلاح ، نیدا، شێخ باوه‌، ئوم حنته‌،  و ناوچه‌كانی و مه‌نسوریه‌ نه‌فت خانه‌ دان و له‌شێوه‌ی گروپی 50 كه‌سی ده‌ستییان به‌ چالاكییه‌كانیان له‌ ناوچه‌كه‌دا كردۆته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ بوونی ئه‌م ژماره‌ی زۆره‌ی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ عه‌قید غالب عه‌تیه‌، وته‌بێژی پۆلیسی دیاله‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: ئه‌وه‌ی له‌ راگه‌یاندنه‌كان سه‌باره‌ت به‌ بوونی ژماره‌یه‌كی زۆری چه‌كدارانی داعش له‌ سنووری جه‌له‌ولا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، زێده‌رۆیی تێداكراوه‌و بۆ ئه‌وه‌یه‌ دانیشتووانی ئه‌و ناوچانه‌ تووشی ترس و تۆقاندن ببنه‌وه‌و بارودۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌ تووشی شله‌ژان ببێته‌وه‌.





ئەم هەواڵە 9931جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad