English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بابەتی پرسی سیاسی جیاوازە لە پرسی سۆزداری
2018-05-26 [09:58 AM]

ZNA – هەولێر


شڕۆڤەکارێکی سیاسی رایگەیاند: لەسیاسەتدا ھیچ شتێک مەحاڵ نیە ئەوەی ئەمڕۆ سەردانی شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ به‌غدا بابەتێکی سیاسیە ئەو ھەموو قسەو بابەتی سۆزداری لەسەری بڵاو دەکرێتەوە لەلایەن نەیارانی پارتی کە گوایە پارتی گەڕاوتەوە بۆ به‌غدا چونکە ڕیفراندۆمی ئەنجامداوە نابێت بچیتە به‌غدا ئەمە ھیچ مەنتقێکی سیاسی نیە بەڵێ پارتی ڕیفراندۆمی ئەنجامداو سەرکەوتوشبوو شانازیشی پێوەدەکەین کە دوای سەد ساڵ کورد توانی بە ھەموو دوونیا بڵێت کە ئێمە بەشێک نین لە نەتەوەی عەڕەب و نیشتیمانی عەڕەبی و عێڕاق بەڵکو بەزۆر ئێمە لکێنراوین بەو عێڕاقە ئەو چەواشەکاریەش وەک چەواشەکاریەکانی ترە دژ بە پارتی دەکرێت چونکە لەکاتی ھەڵمەتی بانگەشەی ڕیفراندۆمدا پارتی قەت نەیگوتووە ئێمە دووژمنی عێڕاقین یان بڵێت ئەمڕۆ ڕیفراندۆم کرا سبەی ئێمە دەوڵەت ڕادەگەیێنین دووژمنی عێڕاقین ئەوە نەگوتراوەو ناشگوترێت بەڵێ پارتی و جەنابی سەرۆک دەڵێن بائێمە دوو جیرانی باشبین چونکە ناکرێت ئێمە جیران بین و دووژمن بین .

اسماعیل زارگەڵی شڕۆڤەکاری سیاسی بە ئاژانسی هەواڵی زاگرۆسی راگەیاند: ھەموو دەزانن لە دوای ڕیفراندۆم لە ١٦ئۆکتۆبەر چی ڕوویدا ئەرکی ڕیفراندۆم زۆر قوڕس کرا بەڵام ڕیفراندۆم بوو بەچەکێکی بەھێزی دەستی کورد بۆ دانوستان لەگەڵ به‌غدا ئەگەر به‌غدا پابەند بێت بە دەستور ئەوا ووڵات دەبێتە شامی شەریف خۆ دڵنیام قەت پابەند نابێت بۆیە ڕیفراندۆم بەردەستە جا ھەتاکو بکرێت بە دیالۆگی سیاسی و ئاشتی لەگەڵ عێڕاق لەیەک جیابینەوە باشترە .

ھەروەھا گۆتی: ئێستاش دانووستان لەگەڵ عێڕاق دەستی پێکردووە لەدوای ھەڵبژاردن خۆ کورد بەشدارە لەم پڕۆسەیە سیاسیەن دەبێت حزوری ھەبێت و داکۆکی بکات لەمافی گەلەکەی خۆی بەچەکێکی بەھێزی سیاسی ئەوچەکەش تاپۆ ڕەشەکەیە کە ڕیفراندۆمە من دڵنیام لەگەڵ گۆڕانکاریە چاوەڕوان کراوەکانی لەناوچەکە ڕوودەدەن زۆر کەس ئەوانەی ھەتاکو ئێستا دژی ڕیفراندۆم دەنوسن و قسەدەکەن ئەوکات دەڵێن ئێمە سەرمەشق و سەرقافڵەی ڕیفراندۆم بووین دڵنیام ئەمە ڕوودەدات چونکە ناوچەکە زۆر نزیکە لەگۆڕانکاری ئێمەش تاکو بکرێت بەشێوەی سیاسی ھەنگاوبنێین بۆ دەستەبەرکردنی داخوازیەکانی گەلەکەمان کە خۆی لە سەدا ٩٣ گەلی کوردستان دەبینێتەوە، بۆیە بەس خۆتان ماندوو بکەن واز لەدرۆ و بوختان بێنن چونکە بەرھەمی ئەو ھەموو چەواشەکاریەتان لەم ھەڵبژاردنە دووریەوە.





ئەم هەواڵە 3427جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
ھەڵۆیەک ھەوڵی رفاندنی منداڵێک دەدات
چەند دیمەنێکی سامناکی زریان و گەردەلوولەکەی ئەمریکا
یەکەم گۆڵی رۆنالدۆ لەگەڵ یانەی یۆڤانتس
منداڵێک بەشێوەیەکی سەرسوڕھێنەر لە رووداوێکی ھاتووچۆ رزگاری دەبێت
پێشبڕکێیەکی ئەسپ سواری کارەساتی لێدەکەوێتەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad