English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی چل و دووهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان
2018-05-26 [10:43 AM]

ZNA-هەولێر


بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەبۆنەی چل و دووهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵانی پێشكەوتنخواز پیرۆزبایی لە گەلی كوردستان و هەموو تێكۆشەر و پێشمەرگە قارەمانەكان و ئەو نیشتیمانپەروەرانە دەكەم كە ماندوویەتی و ئاوارەییان چێشتووە و قوربانیان داوە.

شۆڕشی گوڵان پەیامی خۆبەدەستەوەنەدانی گەلی كوردستان و هەستانەوەی شۆڕشی ڕزگاریخوازی بوو دژی ستەم و داگیركاری و دیكتاتۆری و پیلانگێڕیی نێودەوڵەتیشی بۆ لەناوبردنی شۆڕشی كورد لە گۆڕ نا. ئەو شۆڕش درێژەپێدەری شۆڕشەكانی پێشوو و قۆناغێكی گرنگ بوو لەرووی خەباتی گەلەكەمان.

شۆڕشی گوڵان هەڵگری پەیام و ئامانجەکانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو, یەكێکە لەقوناغە گرنگەكانی بەرخودانی پێشمەرگە و گەلی كوردستان. ئەو شۆڕشە سەلماندی كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان تووشی وەستان و نسكۆ هاتبێت بەڵام ئیرادەی تێكۆشان و خەباتی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە و بە هەناسە و تینێكی تازە بەردەوام دەبێت بۆ گەییشتن بە ئازادی. ئەو ئازادی و دەستكەوتانەی ئێستا هەن بەرهەمی خوێن و قوربانیدانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی گوڵان و گشت شۆڕشەكانی تر.

لەو یادە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین و هەروەها سڵاو لە خۆڕاگری و قارەمانەتیی پێشمەرگە كە بە خوێن و قوربانیدانی خۆیان سەرفیرازیان بۆ گەلەكەیان بەدیهێناوە.

لەو یادەدا ئەوە دووپات دەكەینەوە كە ئیرادەی گەلی كوردستان بەهێزە و سەرباری بوونی پیلانگێڕی بەڵام بە ئیرادەیەكی بەرزتر لە جاران تێدەكۆشی بۆ بەدیهێنانی مافە ڕەواكانی و بەردەوامی لە پەیامی ئاشتی و پێكەوەژیان و پێشكەوتنخوازی.

مسعود بارزانی

26.05.2018





ئەم هەواڵە 5983جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
سەگێک کچێک لە خنکان رزگار دەکات
سەمایەکی کیکی بەکارەسات کۆتایی پێدێت
ببینە ھاندەرانی بەرازیل چۆن بەرد بارانی ھەڵبژاردەکەیان دەکەن
وانەی وەرزش لە ژاپۆن
به‌ ڤيديۆ.. جيهانى ئه‌مڕۆمان چى به‌سه‌ردا هاتووه‌
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad