English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
لەکۆڕبەندی ئابووری جیھانی سانپیتەرسبورگ لاوێکی کورد سەرۆکایەتی شاندی لاوانی سیاسی جیھان دەکات
2018-05-26 [11:03 AM]

ZNA - هەولێر



لەکۆڕبەندی ئەمجارەی سانپیتەرسبورگی ئابووری جیھانی (فەلاح حەسەن) جێگری سەرۆکی لاوانی سیاسی جیھان کە گەنجێکی باشووری کوردستانە سەرۆکایەتی شاندی لاوانی جیھانی دەکات .
لەکۆڕبەندەکەدا کە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠ ووڵات تیایدا ئامادەن وە نزیکەی ١٥ ھەزار کەس لەسەر ئاستی جیھان بەشداردەبن، زۆربەی ھەرە زۆری بەشداربووان کەسانی سیاسی و بازرگانن ، فەلاح حەسەن کەئاڵایەکی کوردستانی لەسەر یەخەکەی ھەڵواسیوەو بەشدارێکی کارایە لەکۆڕبەندەکەدا، بەمیدیاکانی جیھانی دەڵێت کوردستان ھەرێمێکی تازەو سەرکەوتووی ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستە لەزۆربەی زۆری بوارەکان بەتایبەتی لەبواری سەقامگیری و بەرنگاربوونەوەی تیرۆرستان و ریزگرتن لە لێقەوماوان ، ھەروەھا ناوچەیەکی گرنگی سەرچاوەکانی ووزەیەو ئایندەی گەشی ھەیە بۆیە داوا لە بازرگانانی بەشداربوو دەکات ڕوو لەکوردستان بکەن و ھەوڵبدەن وەبەرھێنانیان ھەبێت لەم ناوچە پێشکەوتووە تازەیەدا.
شایەنی باسە کۆڕبەندی سان پیتەرسبورگ ساڵانە ٣ رۆژ دەخایەنێت و ئەمجارەش بە ئامادەبوونی ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی رووسیا و ئێمانویل ماکڕۆن زۆربەی زۆری پانێڵەکان بەڕێوەدەچن.





ئەم هەواڵە 3094جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
مارێک ئافرەتێک قووت دەدات , تکایە سەرووی ١٨ ساڵ
یەکەم جارە ماسی لەم شێوەیە ببیندرێت
خۆی فڕێدەداتە بەردەم بارھەڵگرێک، بزانە چی لێدێت
پێکدادانی دوو فرۆکە
بوونەوەرێکی نامۆ لە فلپین دەردەکەوێت
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad